سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
  ئێران و ئەمریکا، ئەگەری بەرکەوتن و ناوچەکانی بەرکەوتن
به‌روار: 17/12/2017

تەنگەژەی نێوان ئێران و ئەمریکا وەکو هەمووان دەزانن دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی بەڵام ئەم دوو وڵاتە سەرەڕای هەڵوێستی تووندی ئابوریی و سیاسیی لە بەرامبەر یەکتر، جگە لە چەند بەرکەوتنێکی سنوردار هەرگیز بەشێوەی سەربازیی ، شاخیان نەگیراوەتە یەک. وەکو ئەوەی هەردووکیان باش بزانن لە کوێدا پێویستە گرژییەکان خاوبکەنەوە. هەندێک کاتی مێژوویی هەیە، لە جیاتی ئەوەی دوژمنایەتی ئێران و ئەمریکا ببینین لەڕاستیدا هاوکاریی دەبینین بەبێ ئەوەی کەسیان وا پیشانبدەن هاوکاری یەکترن. بۆ نموونە لەکاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان یان هێرش بۆ سەر عێراق و جەنگی داعش. لەهەمانکاتیشدا هەرچەند پێوەندی ڕاستەوخۆی سیاسی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە، بەڵام شانشینی عومان و سەفارەتی سویسرا لە تاران، وەکو نێوانگر لە نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر چالاکن.
بەڵام لە ئێستا لەوە دەچێت بارودۆخ تا ڕادەیەک گۆڕا بێت، هێرشی پرۆکسییەکانی ئێران بۆ سەر هاوپەیمانە پلە یەکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گەیشتووتە ئاستێکی مەترسیدار. هێرشی موشەکی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان و ئەمارات(هەرچەند ئەم هێرشە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لەوە دەچێت پێشبڕکێی ئێران و ئەمریکا بباتە قۆناغێکی ترەوە.
لەم ڕۆژانەدا هەندێک ڕووداوی گرنگ ڕووییدا کە یەکێکیان بریتی بوو لە پیشاندانی پاشماوەی موشەکێک کە حوسییەکانی یەمەن بە ڕیازیانەوە ناوە، کە گوایە لە ئێران دروست کراوە. ئایا ئامانجی نوێنەریی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پیشاندانی پاشماوەی موشەکی حوسییەکان و تۆمەتبارکردنی ئێران بە پشتگیریکردنی ئەڵقائیدە، بەتایبەتی لە هێرش بۆ سەر ئەمریکا لە ناوچەکە و تەنانەت بورجەکانی مانهەتەن لەلایەن ئەمریکاوە ئەوەیە کە بە ئێران و جیهان بڵێت چارەنووسی ئێران هەمان چارەنووسی، حکومەتەکەی سەدام حسێن دەبێت یان نەخێر! تەنها بە هاوشێوەسازیی لە نێوان ئەم دوو ولاتەدا دەیانەوێت دوو بەرەکی بخەنە ناو دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە و ملکەچی جۆرێک لە پاشەکشێ و هاوکاریان بکەن! بەسەرنجدان بەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران یەکدەست نییە ئەمەیان ئەگەرێکی بەهێزە. بەڵام لەلایەکی ترەوە پێشبێنییەکانی کۆنسولی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا (CFR)بۆ ٢٠١٨ جەنگ لە نێوان ئەمریکا-کۆریای باکور؛ ئەمریکا-ئێران یان گروپە پرۆکسییەکانی، بە ئەگەرێکی زۆر بەرز و لە خانەی سووردا دادەنێت. هەرچەند ئەوەی ئەمریکا لەم ماوەدا بەدژی ئێران کردوویەتی تەنها قسەو دیپلۆماسی بووە، بەڵام ناکرێت چاوپۆشی لەوە بکرێت ئێران هەوڵدەدا ڕاستەوخۆ ببێت بە دراوسێی ئیسرائیل و ئەم کارەش بەڕێگەی حیزب اللەی لوبنان و حەشدی شەعبی(لانیکەم هەندێک گروپیان) و ڕژێمی سوریا دەکات. هەڵبەت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەبێ کار دانەنیشتون و دەیانەوێت لە ڕێگەی کورد و هێزە میانەڕەوە شیعەکان و ڕێکخستنی سوونەکانەوە، حەشدی شەعبی(واتە دەسەڵاتی سەربازیی ئێران لە عێراق) لاواز بکەن. لەهەمانکاتیشدا مانەوەی ئەمریکا لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی دڵنیاکەر نییە بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئارادا نییە، کە ئەمە پشتێنەی شیعە لە ئەلبوکەمالی سوریا زۆر لەرزۆک دەکات کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت دڵنیاکەر بێت، دەکرێت بەئاسانی بپچڕێت، دەکرێت هۆکاری دژایەتی ئێران لەگەڵ کورد لە عێراق و سورییە لەم سۆنگەوە ببینرێت.
نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت ئێران سەرەڕای دروشمە تووندەکانی زۆرجار پیشانیداوە وڵاتێکی پراگماتیکە و ئامادەیە سادو سەودا بکات. بەڵام لەهەمانکاتیشدا بڵاوبوونەوەی دەسەڵات و دەستێوەردانی ئێران بە پانتایی نیمچەدورگەی عەرەبی( بەتایبەتی لە یەمەن، سعودیی، بەحرین) و عێراق و سوریا ئەگەریی پاشەکشێی ئێران لاواز دەکات، بەتایبەتی ئەگەر بزانین لە پشت ئەم هەموو دەستێوەردانەدا ئایدۆلۆژیایەک هەیە کە نەتەنها دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەهەموو جیهاندا ڕۆڵی هەبێت.
بەکورتی ئەوەی دەبینرێت ئاڵۆزییەکی لە ڕادەبەدەرە لە ناوچەکەدا کە ئامادەیی ڕووسیا وەکو زلهێزێک هێندەیتر ئاڵۆزی کردووە، شوێنەکانی بەرکەوتنی ئێران و هێزە پرۆکسییەکانی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بە پانتایی لوبنان، سورییە، عێراق و یەمەنە، کە دەکرێت بەئاسانی بکێشێت بۆ فەلەستین و عەرەبستانی سعودیی و بەحرەین، کە کوردستان نەتەنها لە لێوارێکی ئارامدا نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئێران دەکرێت لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زەربەی قورسی لێبدرێت، لە چەقی بەرکەوتنەکاندایە.

تەنگەژەی نێوان ئێران و ئەمریکا وەکو هەمووان دەزانن دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی بەڵام ئەم دوو وڵاتە سەرەڕای هەڵوێستی تووندی ئابوریی و سیاسیی لە بەرامبەر یەکتر، جگە لە چەند بەرکەوتنێکی سنوردار هەرگیز بەشێوەی سەربازیی ، شاخیان نەگیراوەتە یەک. وەکو ئەوەی هەردووکیان باش بزانن لە کوێدا پێویستە گرژییەکان خاوبکەنەوە. هەندێک کاتی مێژوویی هەیە، لە جیاتی ئەوەی دوژمنایەتی ئێران و ئەمریکا ببینین لەڕاستیدا هاوکاریی دەبینین بەبێ ئەوەی کەسیان وا پیشانبدەن هاوکاری یەکترن. بۆ نموونە لەکاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان یان هێرش بۆ سەر عێراق و جەنگی داعش. لەهەمانکاتیشدا هەرچەند پێوەندی ڕاستەوخۆی سیاسی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە، بەڵام شانشینی عومان و سەفارەتی سویسرا لە تاران، وەکو نێوانگر لە نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر چالاکن.
بەڵام لە ئێستا لەوە دەچێت بارودۆخ تا ڕادەیەک گۆڕا بێت، هێرشی پرۆکسییەکانی ئێران بۆ سەر هاوپەیمانە پلە یەکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گەیشتووتە ئاستێکی مەترسیدار. هێرشی موشەکی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان و ئەمارات(هەرچەند ئەم هێرشە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لەوە دەچێت پێشبڕکێی ئێران و ئەمریکا بباتە قۆناغێکی ترەوە.
لەم ڕۆژانەدا هەندێک ڕووداوی گرنگ ڕووییدا کە یەکێکیان بریتی بوو لە پیشاندانی پاشماوەی موشەکێک کە حوسییەکانی یەمەن بە ڕیازیانەوە ناوە، کە گوایە لە ئێران دروست کراوە. ئایا ئامانجی نوێنەریی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پیشاندانی پاشماوەی موشەکی حوسییەکان و تۆمەتبارکردنی ئێران بە پشتگیریکردنی ئەڵقائیدە، بەتایبەتی لە هێرش بۆ سەر ئەمریکا لە ناوچەکە و تەنانەت بورجەکانی مانهەتەن لەلایەن ئەمریکاوە ئەوەیە کە بە ئێران و جیهان بڵێت چارەنووسی ئێران هەمان چارەنووسی، حکومەتەکەی سەدام حسێن دەبێت یان نەخێر! تەنها بە هاوشێوەسازیی لە نێوان ئەم دوو ولاتەدا دەیانەوێت دوو بەرەکی بخەنە ناو دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە و ملکەچی جۆرێک لە پاشەکشێ و هاوکاریان بکەن! بەسەرنجدان بەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران یەکدەست نییە ئەمەیان ئەگەرێکی بەهێزە. بەڵام لەلایەکی ترەوە پێشبێنییەکانی کۆنسولی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا (CFR)بۆ ٢٠١٨ جەنگ لە نێوان ئەمریکا-کۆریای باکور؛ ئەمریکا-ئێران یان گروپە پرۆکسییەکانی، بە ئەگەرێکی زۆر بەرز و لە خانەی سووردا دادەنێت. هەرچەند ئەوەی ئەمریکا لەم ماوەدا بەدژی ئێران کردوویەتی تەنها قسەو دیپلۆماسی بووە، بەڵام ناکرێت چاوپۆشی لەوە بکرێت ئێران هەوڵدەدا ڕاستەوخۆ ببێت بە دراوسێی ئیسرائیل و ئەم کارەش بەڕێگەی حیزب اللەی لوبنان و حەشدی شەعبی(لانیکەم هەندێک گروپیان) و ڕژێمی سوریا دەکات. هەڵبەت ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەبێ کار دانەنیشتون و دەیانەوێت لە ڕێگەی کورد و هێزە میانەڕەوە شیعەکان و ڕێکخستنی سوونەکانەوە، حەشدی شەعبی(واتە دەسەڵاتی سەربازیی ئێران لە عێراق) لاواز بکەن. لەهەمانکاتیشدا مانەوەی ئەمریکا لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی دڵنیاکەر نییە بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئارادا نییە، کە ئەمە پشتێنەی شیعە لە ئەلبوکەمالی سوریا زۆر لەرزۆک دەکات کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت دڵنیاکەر بێت، دەکرێت بەئاسانی بپچڕێت، دەکرێت هۆکاری دژایەتی ئێران لەگەڵ کورد لە عێراق و سورییە لەم سۆنگەوە ببینرێت.
نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت ئێران سەرەڕای دروشمە تووندەکانی زۆرجار پیشانیداوە وڵاتێکی پراگماتیکە و ئامادەیە سادو سەودا بکات. بەڵام لەهەمانکاتیشدا بڵاوبوونەوەی دەسەڵات و دەستێوەردانی ئێران بە پانتایی نیمچەدورگەی عەرەبی( بەتایبەتی لە یەمەن، سعودیی، بەحرین) و عێراق و سوریا ئەگەریی پاشەکشێی ئێران لاواز دەکات، بەتایبەتی ئەگەر بزانین لە پشت ئەم هەموو دەستێوەردانەدا ئایدۆلۆژیایەک هەیە کە نەتەنها دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەهەموو جیهاندا ڕۆڵی هەبێت.
بەکورتی ئەوەی دەبینرێت ئاڵۆزییەکی لە ڕادەبەدەرە لە ناوچەکەدا کە ئامادەیی ڕووسیا وەکو زلهێزێک هێندەیتر ئاڵۆزی کردووە، شوێنەکانی بەرکەوتنی ئێران و هێزە پرۆکسییەکانی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بە پانتایی لوبنان، سورییە، عێراق و یەمەنە، کە دەکرێت بەئاسانی بکێشێت بۆ فەلەستین و عەرەبستانی سعودیی و بەحرەین، کە کوردستان
نەتەنها لە لێوارێکی ئارامدا نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئێران دەکرێت لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زەربەی قورسی لێبدرێت، لە چەقی بەرکەوتنەکاندایە.



Husain Rabi