سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
چالاکیه‌کان ‌
  مەكگۆرك ستایشی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان دەكات
به‌روار: 10/12/2017

برێت مەكگۆرك بەبۆنەی كۆتایهاتنی داعش لەعیراق ستاشی قوربانیدانی گەلی عیراق و هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكانی عیراق دەكات و رایدەگەیەنێت جارێگی دیكە رێگەنادەن داعش بگەڕێتەوە. 

برێت مەكگۆرك نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بەداعش لەعیراق و سوریا بەبۆنەی كۆتایهاتنی داعش لەعیراق لەچەند تویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر سەرسوڕِمانی خۆی بەیەكڕی عیراقییەكان دەربڕی و پیرۆزبایی كرد بەبۆنەی كۆتایهاتنی جەنگی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

مەكگۆرك ستایشی قوربانیانی گەلی عیراق و هێزە ئەمنیەكان و هێزی پێشمەرگەشی كرد، هەروەها تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردۆتەوە كە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردن لەعیراق و هێزە ئەمنیەكان و رێگانادات جارێكی دیكە داعش بگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆتایهاتنی داعش لەعیراق راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا كە داعشیان لەسنوری سوریاش كۆتایی پێهێناوە.   












PUKmedia

زیاتر ...‌
سەرچاوەیەك لە گروپی (احرار الشرقیە) ڕایگەیاند كە (توركەكان سەجەم چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریایان كۆكردۆتەوەو سەرباری پێدانی موچەكانیان پێیان ڕاگەیاندو...
27/03/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت