سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه‌ ‌
  براوە‌و دۆڕاوەكان كێن؟
به‌روار: 08/12/2017

د.سامان شاڵی /سەرۆكی پێشوی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە ئەمەریكای باكور

ئەم وتارە بۆ ئە وەیە كە هەمومان تێگەیشتنێكمان هەبێت بۆ بارو دۆخەكە، لە كوێدا راوەستاوین‌و ئەم هەرێمە بەرەو كوێ دەچێت؟ هەندێك لە بڵاوكراوەكان ئاماژە بە هەڵەی ئێمە دەدەن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و چاوپۆشیكردنمان لە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان لە دواخستنیدا، هەندێكی تریشیان پشتگیری لێدەكەن. 

رۆشنبیر وئەكادیمی زۆر راشكاوانە سەبارەت بە ریفراندۆم بیرو رای خۆیان نوسیوە. رۆژێك لە رۆژان سەرۆكەكانمان لە مێژوی خۆمان تێدەگەن‌و لە وانەكانی فێر دەبن، تا ئەم جۆرە هەڵانە لە پاشەرۆژدا نەكەنەوە. پرسیارە گرنگەكە لەوەدایە كە بۆ تا ئێستا وڵاتێكی سەربەخۆمان نییە؟ بە لای منەوە یەك هەڵەی گەورە كە بە درێژایی مێژو دوبارە دەبێتەوە ئەویش لاوازی یەكریزیمانە، كاتێك روبەروی بڕیارێكی گرنگ‌و مەسیری نەتەوەكەمان دەبینەوە وەكو ریفراندۆم یان هەر بابەتێكی تری تایبەت بە سەربەخۆیی، چونكە بە رونی شیكردنەوە بۆ قوڵایی دژایەتی وڵاتانی ناوچەكە نەكراوە.

لە دوای ریفراندۆم دو شتی زۆر رون بەدی دەكرێت: یەكەم، ئێران براوەی سەرەكییە‌و باڵی خۆی دەكێشێت بەسەر عێراق‌و ناوچەكەدا، دوەم ئەمەریكا هێزی وای نییە لە عێراقدا كە ئێران رابگرێت. لە رۆژانی داهاتودا جێگۆركێی هێزەكان دەبینین، بەڵام ئێران زۆر زیرەكانە بەرنامەكەیان ئەنجام دەدەن، هیچ پەلەیان نییەو كاتیان لەپێشدایە تا هەڵبژاردنی داهاتو بۆ ئەنجامدانی بەرنامەكەیان .

لە پاش 2003وە ئێران بە رەزامەندی ناڕاستەوخۆی ئەمەریكا زیاتر رەگ‌و ریشەی هێزی خۆی دادەكوتێ بە تایبەتی لە ناوەند‌و خواروی عێراق. ئێستا، دەسەڵاتی هەیە بەسەر نیوەی كوردستانیش‌و نیوەكەی تریش دەكرێ بلكێنرێت بەو نیوەیەوە گەر ئەمەریكا، توركیا‌و هاوپەیمانان بێدەنگ بن‌و تەنها ناوە ناوە هاوخەمی خۆیان بە وشەیەك یان دوان دەرببڕن. ئەمە وادەكات كە ئێران جارێكی تر پەیمانی یەكریزی كوردستان‌و هەندێك هێز‌و پارێزگاریكردن بداتە كوردو هێزی تەواوەتی خۆی وەربگرێت. ئەمە لە كاتێكدا كە سونەكان بەتەواوەتی شڵەژاون بەهۆی نایەكریزی‌و نارونی پاشەرۆژ، بەڵام ئێران دەتوانێت قایلیان بكات بە رۆڵێكی بچوك.

براوەكان‌و دۆڕاوەكان كێن؟

براوەكان: ئێران‌و ئەوانەی دوای ئەو كەوتون.

دۆڕاوەكان:

1- توركیا: كە ئیدی ناتوانێت یاری بە ئابوری ئێمەوە بكات‌و تەهدیدی داهاتومان بكات. كوردی عێراق‌و سوریاو توركیاش یەكدەبن لە بەرەنگابونەوەی توركیا، ئەمەش كارتێكی بەهێزە كە ئێران یاری پێبكات لە دژی توركیا.

2- ئەمەریكا: ئێران هیلالە شیعیەكەی خۆی تەواو دەكات‌و تەئسیراتی توركیا ناهێڵێت لەسەر عێراق‌و سوریا، وڵاتانی كەنداویش دەخاتە بەردەم شیعییەت كە ئەمە هێزی ئەمەریكا كەم دەكاتەوە لە ناوچەكە‌و هاوپەیمانێكی متمانە پێكراوی خۆی لەدەست دەدات. هەروەها ئیسرائیلیش دەخاتە بەردەم هەرەشەیەكی گەورەتر لەسەر سنورەكانی. هەندێك لە حەلیفەكانی ئەمەریكا خۆیان دورەپەرێز دەگرن لە سیاسەتی ئەمەریكا لە ناوچەكە هەروەكو بینیمان لە مەسەلەی گرێبەستی ئەتۆمی ئێران. ئێران پانتایی راستەوخۆی زەوی سوریاو عیراق لەپێشیدا دەبێت بۆ بەكارهێنان، ئەمەش دەرگایەكی گەورە دەكاتەوە بۆ ئێران كە نەوت‌و غازی لێوە هەناردە بكات. ئیتر هیچ پێویستیەكی نابێت بە توركیا كە مایەی رەزامەندی روسیایە. وە بەدەستهێنانی دەرگایەكی تر بۆ دەریای ناوەراست، هەناردەكردنی شیعیەتە بۆ ئەوروپاو وڵاتەكانی دەریای سپی ناوەراست. كاریگەری وتاری توندی ئەمەریكا بەرامبە ئیران لەگەڵَ كارەكانی ناكونجێت؟

3- كوێت، سعودیە، ئوردن‌و وڵاتانی تری كەنداو ئارامی لەدەستدەدەن بەهۆی كاریگەری ئێران‌و دەستێوەردانەكانی لە كاروباری ناوخۆیاندا، كە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری‌و روبەروبونەوەی گەلێك كێشەی سیاسی‌و سەربازی‌و كۆمەڵایەتی.

4- كورد: كورد ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی لەدەستدا كە لە 50%ی كوردستانی باشور بو، هەمیشە هەڕەشەی دابەشكردن‌و دو ئیدارەیی لە سەرەوەی ئەجیندای ئێران‌و بەغدا بوە. ئێمە گەورەترین دۆڕاوەین كە لەبری یەكریزی زیاتر دابەشدەبین. هەرچەندە ئێمە چەندین جار كارەساتی لەم چەشنەمان بینیوە، بەڵام تێمان پەڕاندوە‌و هەمو جارێك گەڕاوینەتەوە بەو ئامانجەی كە لەداهاتودا باشتر بیری لێبكەینەوە‌و پلانی تۆكمە دابرێژین بۆ پاشەرۆژ. 

ئەمە هەموی بەهۆی ئەوەی كە مافە رەواكانی خۆمان ییادەكردوە. ئەمەریكاش دەیەوێت عەبادی زیاتر لە حوكمدا بمێنێتەوە، بەوهیوایەی كە بەهۆی عەبادییەوە ژمارەیەكی زیاتر لە شیعەی سێكولار بێنە مەیدان‌و بەمەش دەستەڵات‌و كاریگەری ئێران لاواز بێت …. هیوایەكی خەواڵویانەیە !!! ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە، لەوە دەچێت ئەمەریكا نەزانێت كە عەبادی ئەوان بەكاردەهێنێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ئێران‌و هەوڵدەدات كە یاریەكە لە شەوتی دوەمدا بباتەوە. هەندێك لە شرۆڤەكارەكان وادەزانن كە عەبادی سیاسەتی ئەمەریكا پیادە دەكات! بەڵام لە رۆژانی داهاتودا هەمومان چاپتەرێكی نوێی هەڵەی ئەمەریكا دەبینین لەناوچەكەدا‌و دەبێت ئەویش گوێ لە مۆسقایەكی دیكە بگرێت، ئەگەر ئەمەریكا بە سیاسەتی خۆیدا نەچێتەوە لە ناوچەكە‌و پشتگیری كورد نەكات راستەوخۆ‌و بەزوترین كات!!

ئیتر دەبێت هەمو هێزولایەنە كوردیەكانی كوردستانی باشور ماڵی خۆیان رێكبخەنەوە، یەكریزی نیشانبدەن‌و هەوڵبدەن كە متمانەی خەڵكی بەدەستبهێنن، بەوەی كە یەكەم هەنگاو سەروەری یاسایە‌و دەبێ پەرلەمان كارەكانی بەیەكڕیزی راستەقینە ئەنجام بدات‌و زیادكردنی رۆڵی ئەكادیمی‌و رۆشنبیران لە ئەولەویاتی نەخشەی سیاسیدا دیاری بكەن

ئیتر دەبێت هەمو هێزولایەنە كوردیەكانی كوردستانی باشور ماڵی خۆیان رێكبخەنەوە، یەكریزی نیشانبدەن‌و هەوڵبدەن كە متمانەی خەڵكی بەدەستبهێنن، بەوەی كە یەكەم هەنگاو سەروەری یاسایە‌و دەبێ پەرلەمان كارەكانی بەیەكڕیزی راستەقینە ئەنجام بدات‌و زیادكردنی رۆڵی ئەكادیمی‌و رۆشنبیران لە ئەولەویاتی نەخشەی سیاسیدا دیاری بكەن.