سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عيراق : ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل رەتدەکاتەوە
به‌روار: 07/12/2017
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عيراق بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای رەتکردەوە  بۆ بەرەسمی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل  و گواستنەوەی بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەل ئەبیبەوە بۆ شاری قودس، هۆشداری دا لە دەرەنجامی مەترسیداری جەنگ و ململانێی چەکداری و پەرەسەندنی تێرۆر کە ناوچەکەو جیهان بەخۆیەوە دەبینێت.

د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عيراق لە بەیاننامەیەکدا رەتکردنەوەی توندی عيراقی دووپاتکردەوە بۆ ئەم بڕیارە ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکا کە گورزێکی توند ئەوەشێنێت لە پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا، رونیشیکردۆتەوە ئەم بڕیارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەوروەوە سەرباری ئەوەی پێشێلکردنی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینی برایە.

سەرۆک کۆمار دووپاتکردنەوەی عيراقی نوێکردۆتەوە بەوەی تاکە چارەسەری رەواو سەرتاسەری مەسەلەی فەڵەستین هەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی سەربەخۆ  دێتەدی و شادبونی بە مافەکانی دەبێت لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ هێڵەکانی چواری حوزەیرانی 1967 کە پاتەختەکەی قودسی پیرۆز بێت، داواشی لە هەموو برایانی فەڵەستین کردوە یەکێتی ریزی نیشتمانییان و ریزەکانی  فەڵەستین بەهێزبکەن بەوپێیەی کە کۆڵەکەی داکۆکیکردنە لە مافە رەواکانیان.










PUKmedia
زیاتر ...‌
كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان و پلانه‌كانی ئاو...
14/12/2017
بەڕێزیان پیرۆزبایی لە فەرماندەو ئەفسەرو سەربازانی هێزە چەكدارەكانمانی كرد بۆ لێوەشاوەیی و ورەی بەرزی شەڕكردنیان و گیانی قارەمانانەو خۆڕاگریی و سوربو...
10/12/2017
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، هۆكارى نەچوونی هێزه‌ عێراقیه‌كانى به‌ره‌و شاخى غه‌ره‌ بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ى چه...
10/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت