سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  CIA پته‌وی په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل و سعودیه‌ ئاشكراده‌كات
به‌روار: 05/12/2017

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مریكی رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری نێوان ئیسرائیل و سعودیه‌ له‌بواری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی له‌ پێشنیارو بیرۆكه‌وه‌ بووته‌ كاری پێكه‌وه‌یی پراكتیكی.

مایك بۆمبیو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای (CIA)ی ئه‌مریكی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی (ریگان)ی تایبه‌ت به‌ به‌رگری له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئاشكرایكرد: ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵاتی سعودیه‌و ئیسرائیل له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆرستییه‌كان، به‌پێی توانا به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی و كاری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌.

بۆمبیو وتیشی: وڵاتانی كه‌نداو به‌شێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌رووی ئاسایشه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش پارێزراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای (CIA)ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: وڵاته‌ (سونی)ـیه‌ نوێیه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو توركیاو ئیسرائیلدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی عه‌مه‌لیانی هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا.

زیاتر ...‌
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌نیازه‌ له‌ رۆژانی داھاتوودا، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ما...
17/12/2017
ناوێرت راشیگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ده‌...
17/12/2017
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا به‌ به‌شداری ھاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا و ئه‌مریكا و عیراق له‌ "ئه‌نقه‌ره‌"ی پای...
14/12/2017
له‌ 94-ه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا، شه‌ڕڤانان توانیان شارۆچكه‌ی سوێدان به‌ته‌واوی له‌ چنگی تیرۆرستانی داعش ڕزگاربكه‌ن. ...
13/12/2017
ڕۆژی دووشەممە پوتن فەرمانی دەرکرد بە کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا و وتی زۆربەی زۆری ئەرکەکانی لە سوریا تەواو کردووە. ڕاگەیاندنەکە...
13/12/2017
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا هێربەرت ڕایمەند مکماستەر وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ستراتیژییەتی نوێی ئاسایش ...
13/12/2017
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ناکۆکییەکان و جەنگی یەمەن بوونەتە هۆی دروستبوونی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا. دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری هاوپەیما...
13/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت