سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ورده‌كاری پیلانی كوشتنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح
به‌روار: 05/12/2017

زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ چه‌كداره‌حوسیه‌كان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شوێنی خۆیان قایم ده‌كه‌ن و به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح  هێزی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی سه‌نعا كردووه‌.

چه‌كداره‌كان به‌ چه‌كی سوك و مام ناوه‌ند له‌ شوێنه‌ نهێنیه‌كانیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ سێپته‌مبه‌ری 2014ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا گرتبوو.

له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا حوسیه‌كان به‌ وردی چاودێری ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌یان ده‌كرد.

رۆژی دووشه‌ممه‌ ساڵح له‌ شه‌قامی شه‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی حیزبه‌كه‌ی كۆبووه‌وه‌، به‌ پێی زانیاریه‌كانیش له‌و كاته‌دا حوسیه‌كان ماڵه‌كه‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌، بۆیه‌ ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بڕیارده‌دات ڕووبكه‌نه‌ شارۆچكه‌ی سه‌نحان كه‌ شوێنی له‌ دایك بوونیه‌تی و 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشوری سه‌نعای پایته‌خته‌وه‌، له‌ كاتی به‌ڕێكه‌وتنیان حوسیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ گه‌مارۆدانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادان ڕوویداو ساڵح و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كه‌ی كوژرا.

شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌ هه‌ر به‌ كوژرانی علی عه‌بدوڵڵا ساڵح كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو كوڕێكی به‌ برینداری كه‌وته‌ ده‌ست حوسیه‌كان و تارق ساڵح برازای و عارف زوكا ئه‌مینداری گشتی حیزبی كۆنگره‌ی نیشتیمانیی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ندا بوون نادیاره‌.













PUKmedia

زیاتر ...‌
ئەو شەمە لە ئارژانتین لە ماوەی وتەکانی دا وێرای بەیانی ئەو بابەتە گوتی کە هەڵبەت ڕوانگەی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە سەر ئەو بناخەیە کە یەکەم ئێران هەرگی...
22/07/2018
بەڕێز پەمپیۆ دوای ئەو چاوپێکەوتنەی، لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا کە لە تەنیشت ئەو خانمی نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا لە یو ئین ڕاوەستابوو، گوتی هۆی ئاما...
22/07/2018
بەڵام بەیانی شەمە تانکێکی ئیسڕایلی تەقەی لە پاسگەیەکی حەماس لە غەزە کرد دوای ئەوەی فەلەستینی یەکان هەوڵیان دا بە نەهێنی بێنە نێو سنووری ئیسرایل. هیچ ...
22/07/2018
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت