سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆدەبنەوە
به‌روار: 04/12/2017



د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق، لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامەو بڕیاریشە لەسەر ئەو پرسە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆببنەوە.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، راگەیاند:" لەچوارچێوەی هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداو ئاساییكردنەوەی دۆخی قەزای خورماتوو، ئەمڕۆ 4ی كانونی یەكەمی 2017، د. فوئاد مەعسوم لەگەڵ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار كۆبووەوە.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار داوای لە مالیكی كرد، لەڕێگەی فراكسیۆنەكەیەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران، فشارەكانی بۆ چارسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بخاتەگەڕ، لە بەرامبەریشدا جێگری سەرۆكی كۆمار، كە سەرۆكی حزبی دەعوەی ئیسلامییە، پاڵپشتی خۆی بۆ دواكەی سەرۆك كۆمار دەربڕی و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مالیكی رایگەیاندووە كە پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزەكانی دیكەی عیراق سەیر بكرێت و ماف و شایستە داراییەكانی دەستەبەر بكرێت
.

بەوتەی راوێژكارەكەی سەرۆكایەتی كۆمار، د. فوئاد مەعسوم لە چەند رۆژی رابردودا، چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداو  بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش لەگەڵ رێكخراوی بەدر كۆببیتەوەو لەسەر هەمان پرس و ئاڵۆزییەكانی خورماتوو گفتوگۆ بكات.

تەئكیدیشیكردوە پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوشدا لەسەر هەمان پرس، هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆببنەوەو چۆنیتی دەربازبوون لەكێشەكان و چارەسەرەكردنی ئاڵۆزییەكانی خورماتوو تاوتوێ بكەن.


زیاتر ...‌
كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان و پلانه‌كانی ئاو...
14/12/2017
بەڕێزیان پیرۆزبایی لە فەرماندەو ئەفسەرو سەربازانی هێزە چەكدارەكانمانی كرد بۆ لێوەشاوەیی و ورەی بەرزی شەڕكردنیان و گیانی قارەمانانەو خۆڕاگریی و سوربو...
10/12/2017
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، هۆكارى نەچوونی هێزه‌ عێراقیه‌كانى به‌ره‌و شاخى غه‌ره‌ بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ى چه...
10/12/2017
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عيراق لە بەیاننامەیەکدا رەتکردنەوەی توندی عيراقی دووپاتکردەوە بۆ ئەم بڕیارە ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکا کە گورزێکی...
07/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت