سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  بەرێوەبەری "CIA" هۆشداری توند دەداتە قاسم سلێمانی
به‌روار: 04/12/2017



مایك پۆمپیۆ بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا "CIA" ئاشكرایكرد، كە هۆشدارییانداوەتە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.

مایك پۆمپیۆ، لەمیانی لێدوانێكی ئاشكراشیكرد، كە لەنامەیەكدا بۆ قاسم سلێمانی هۆشدارییانداوەتە دەسەڵاتی ئێران لەعێراق، بەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر بەرژەوەندی ئەمریكا كاردانەوەی توندی واشنتۆنی بەدواوە دبێت.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا "CIA" ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە سلێمانی لەوەش ئاگاداركردووەتەوە، هەر گروپێكی سەر بەئێران هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، تاران بە بەرپرسیار دەزانن.

پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، نامەكەی ئەوان بۆ دەسەڵاتی ئێرانی روون بووەو دەبێت ئەو وڵاتە بە باشی لەو پەیامە تێبگات‌و هەوڵنەدات هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لەعێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێران لەرێگەی قاسم سلێمانییەوە هەژموونی خۆی لەعێراق سەپاندووەو ئەوەش دەسەڵاتی ئەمریكای لەو وڵاتە نیگەران كردووەو چەند جارێك لەو بارەوە هۆشداری داوەتە تاران

زیاتر ...‌
ئەو شەمە لە ئارژانتین لە ماوەی وتەکانی دا وێرای بەیانی ئەو بابەتە گوتی کە هەڵبەت ڕوانگەی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە سەر ئەو بناخەیە کە یەکەم ئێران هەرگی...
22/07/2018
بەڕێز پەمپیۆ دوای ئەو چاوپێکەوتنەی، لە کۆنفڕانسێکی پەیامنێری دا کە لە تەنیشت ئەو خانمی نیکی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریکا لە یو ئین ڕاوەستابوو، گوتی هۆی ئاما...
22/07/2018
بەڵام بەیانی شەمە تانکێکی ئیسڕایلی تەقەی لە پاسگەیەکی حەماس لە غەزە کرد دوای ئەوەی فەلەستینی یەکان هەوڵیان دا بە نەهێنی بێنە نێو سنووری ئیسرایل. هیچ ...
22/07/2018
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت