سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هاوپەیمانان هێز لەخورماتوو جێگیر دەكەن
به‌روار: 04/12/2017

هاوپەیمانان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی قەزای خورماتوو هێزێك لەفڕۆكەخانەی قەزاو سەنتەری شارەكە جێگیر دەكات، هێزێكی هاوپەیمانانیش بەژمارەیەكی زۆر هەمەرەوە دوای سەردانی ناوچەكە گەڕاونەتەوە.

حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی هاتنی هێزەكەی هاوپەیمانان، بە PUKmediaی راگەیاند: لەسەر هاتنی هێزەكەی هاوپەیمانان دوو زانیاری هەیە، یەكێكیان ئەوەیە كە شەوی رابردوو هێزێكی هاوپەیمانان كە 20 بۆ 30 ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەریان پێبووە، هاتونەتە سنوری قەزای خورماتوو.

وتیشی: زانیارییەكەی دیكە ئەوەیە كە وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان تەئكیدی لەسەر ئەوەكردۆتەوە هێزەكانیان دەچێتە كەركوك و خورماتوو تا رێگری بكەن هەر گرژییەك و هێوركردنەوەی دۆخەكە.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی، راشیگەیاند:بەپێی زانیارییەكانی ئێمەش هێزەكە لەئایندەیەكی نزیكدا دێن و نەك تەنها لەفڕۆكەخانەی سدیق كە دەكەوێتە رۆژئاوای خورماتوو جێگیر دەكرێن، بەڵكو بەنیازیشن لەناو سەنتەری قەزای خورماتووش جێگربن، بەڵام تائێستا ئەوە ساغ نەبۆتەوە كە هێزەكە جێگیر بوون یان نا. 

لای خۆشیەوە، محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق، بە PUKmediaی وت: هێزێكی هاوپەیمانان كە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان پێبووە، بۆ دیدەوانی هاتونەتە سنوری قەزای خورماتوو، هەرچەندە دەنگۆی ئەوەش هەبووە كە لەفڕۆكەخانەی سدیق لەقەزاكە بمێننەوە، بەڵام هێزەكە گەڕاونەتەوە. 

PUKmedia


زیاتر ...‌
جه‌نه‌ڕاڵ هێربه‌رت له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی (جیمس تاون ئان) ئاشكرایكرد: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕ...
17/12/2017
زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌نوسینێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌وه‌ی باسكردوه‌:" شه...
14/12/2017
ئاراس شێخ جەنگی لەسەر روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرو رۆژانی دواتر بەڵگەكانی تەسلیمی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان كرد، داواش لەپەرلەمانتاران دەكات لە...
13/12/2017
دوو چه‌كداری حه‌شدی توركمانی كوژراون و زیاتر له‌ هه‌شتی تریش برینداربوون و تاوه‌كو ئێستا پشێوی ناو قه‌زاكه‌ به‌رده‌وامه‌ و دۆخی ئه‌منی به‌ته‌واوی تێك...
13/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت