سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   ھاوکارییەکەی حکومەت بۆ پێشمەرگە بریندارەکان رادەگیرێت
به‌روار: 29/11/2017

بەھۆی بڕینی نەسریەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی داراییەوە ھاوکارییەکەی پێشمەرگە بریندارەکان رادەگیرێت و جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگەش دەڵێت: وەزارەت توانای ھیچ ھاوکارییەکی بۆ پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش نەماوە.

دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان  راگەیاند:وەزارەتی پێشمەرگە توانای ھیچ ھاوکارییەکی بۆ پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش نەماوە، چونکە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی ھەموو نەسریەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی بڕیوە.

باسیلەوەشکرد، بەشێک لەپێشمەرگە بریندارەکان خۆیان خەرجی برینەکانیان کردووە،"بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتەوە پارەکەیان بۆنەگەڕاوەتەوەو ئەو بڕە پارانەشی بڕیاربووبدرێت بەھەر پێشمەرگەیەک تائێستا پێیان نەدراوە، کەسوکاری پێشمەرگە شەھیدەکانیش ھیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە".

دلێر ماوەتی ئاشکراشیکرد، ژمارەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش نزیکەی(ھەشت ھەزار)دەبێت، تەنھا سێ ھەزاریان چارەسەریان بۆکراوەو پێنج ھەزاریان ماون.



snnc