سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  تێریزا مەی بۆ هەولێر و بەغدا: بەگفتوگۆ کۆتایی بە ناکۆکییەکانتان بێنن
به‌روار: 29/11/2017



سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە سەرکردایەتی عێراق دەکات هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات و بەگفتوگۆ و دیالۆگ کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوانیان بێنن. هەروەها داوای لە هەرێمی کوردستان کرد رێز لە یەکێتی خاکی عێراق بگرن.


تێریزا مەی لە یەکەم سەردانیدا بۆ عێراق ، لەگەڵ حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پشتگیری بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدای دووپاتکردەوە. هەروەها جەختیکردەوە لەوەی گفتوگۆ تاکە رێگەی گەیشتنە بە چارەسەرێکی ئاشتیانە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەچوارچێوەی دەستوور رێز لە عێراقێکی فیدراڵی یەکگرتوو بگرێت.

تێریزا مەی لە سەردانەکەیدا بڕە پارەیەکی وەکو پشتگیری بۆ دۆخی ئێستای عێراق ئاشکراکرد، بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەندەن لە 2014ەوە 2 ملیۆن پاوندی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوکاری مرۆیی تەرخانکردووە و لە داهاتووشدا 20 ملیۆن پاوند لە بواری خزمەتگوزاری و 30 ملیۆن پاوندیش بۆ دۆخی ئاوارە و پەنابەر و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق تەرخان دەکات.

لەسەرەتای کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە ، حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاس و ستایشی لەندەن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەو پشتگیرییەی بە درێژایی شەڕی دژی گرووپە چەکدارەکان پێشکەشی کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری بۆ هەموو میلیشیاکانی وەکو حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەبێ هاوکاری ئەوان گەڕاندنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش ئەستەمبوو. 

حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "ئێستا لە عێراقێکی یەکگرتوو دەژین ، ئەمەش دوای ئەوەی داعشمان تێکشاند ، ئێستا پرسێکی گرنگمان لەبەردەمە ، ئەویش بەرەنگاربوونەوەی هزری تیرۆریستیی و لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکانە ، نەک تەنیا لە عێراق بەڵکو لە هەموو ناوچەکە. بەخوێنی کوڕەکانمان عێراقمان رزگارکردووە ، خەڵک قوربانیان داوە. هێزە پاڵەوانەکانمان دەستیان بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا گرت. ئینجا هێزی عێراقی بێت یا حەشدی شەعبی کە ئەوانیش خۆبەخشی عێراقین و شانبەشانی سوپا و پۆلیسی عێراقی و حەشدی عەشایری خوێنیان رشتووە. بەمجۆرە داعشمان تێکشاند و پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ ئێمە گرنگ بوو. 

زیاتر ...‌
كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیان و پلانه‌كانی ئاو...
14/12/2017
بەڕێزیان پیرۆزبایی لە فەرماندەو ئەفسەرو سەربازانی هێزە چەكدارەكانمانی كرد بۆ لێوەشاوەیی و ورەی بەرزی شەڕكردنیان و گیانی قارەمانانەو خۆڕاگریی و سوربو...
10/12/2017
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، هۆكارى نەچوونی هێزه‌ عێراقیه‌كانى به‌ره‌و شاخى غه‌ره‌ بۆ شه‌ڕكردن دژى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ى چه...
10/12/2017
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عيراق لە بەیاننامەیەکدا رەتکردنەوەی توندی عيراقی دووپاتکردەوە بۆ ئەم بڕیارە ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکا کە گورزێکی...
07/12/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت