سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ڕوسیاو ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا دێنه‌ده‌نگ
به‌روار: 28/11/2017



ئه‌مریكاو روسیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردانی عه‌فرین، هۆشداری توند ده‌ده‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌و نوێنه‌رێكی رۆژئاواش له‌ هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر له‌شكركێشییه‌كی توركیا.

هۆزان عه‌فرینی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانیی دیموكراتی سوریا له‌هه‌رێم، ڕاگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردانی عه‌فرین، وه‌ك سیناریۆیه‌ك بوو تا كێشه‌ له‌ناوچه‌كه‌ بنێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی دوژمن، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه‌ش له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر زیادكردنی پشتیوانییه‌كانی بۆ ڕۆژئاوا كردۆته‌وه‌، به‌وه‌ش عه‌فرین پارێزراو ده‌بێت، توركیاش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، چاره‌نوسی وه‌ك سه‌دام حسێن ده‌بێت كه‌ په‌لاماری كوێتی داو شكستی پێهێندرا.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رگریكردن له‌ڕۆژئاوا له‌لایه‌ ئه‌مریكاو ڕوسیاوه‌، هۆزان عه‌فرینی ئاشكرایكرد: ئه‌مریكا بێده‌نگ نه‌بووه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه‌ بۆ ڕوسیا، بۆیه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا دێنه‌ ده‌نگ و هۆشداریشیان به‌ ئه‌نكه‌ره‌ داوه‌.