سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش ‌
  پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان
به‌روار: 28/11/2017


سه‌روه‌رییه‌کانی شوڕش –ی گه‌له‌که‌مان پڕه‌ له‌ نهێنی گه‌وره‌ی په‌نهان ....سه‌دا ن نه‌به‌ردی و چالاکی ...ده‌یان داستانی ئه‌فسانه‌ ...یاده‌وه‌ری تاڵ و شیرین . .... هه‌موو ئه‌م شکۆمه‌ندیانه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرین و ئه‌و فه‌رماندانه‌ سه‌ریان هه‌ڵدا که‌ رۆڵی پڕ له‌ جوامێری و سه‌رکیان دیووه‌ له‌ بزتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد له‌ کوردستان دا .

باس کردنی ئه‌و دیمه‌ن و تراژیدیا و ئه‌فسانانه‌ به‌ ده‌م ئاسانه‌، به‌ڵام له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌ سه‌ر به‌رنامه‌و پلانێکی دیاری کراو کاڵ کراونه‌ته‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان خۆیان رۆڵیان له‌ کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌زنه‌کان دا هه‌بووه‌ ، ئه‌وان به‌ پێی وێستگه جیا جیا کانی شۆڕش رۆڵه‌ی به‌وه‌فاو به‌ ئه‌مه‌کی ئه‌وسا و ئێستای گه‌له‌که‌یان بوون.

هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجی وخه‌ون و خۆزگه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تی یه‌کانی خۆیان وه‌لانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌نگه‌ری روو به‌ رووبونه‌وه‌ی سوپای داگیرکه‌ردا جه‌سته‌و رۆحی خۆیان ببه‌خشن به‌ نیشتیمانه‌که‌یان ....ئه‌وان له‌ زیندانه‌نه‌کانی کوشتن وبڕین وبێ سه‌روشوین کردن دا خاوه‌ن وره‌ی پۆڵاین بوون ، به‌ده‌م سروودی نه‌به‌زینه‌وه‌ به‌ره‌و په‌تی سێداره‌ ده‌چون ، له‌ چیاکانیش هه‌ر ئه‌وان بوون له‌ پێشبڕکێی نه‌به‌ردی و چالاکی و داستانه‌کان دا .... له‌ گرتنی ره‌بایه‌و سه‌ربازگه‌کان دا به‌ رۆح و گیانی خۆیا ن ێشبڕکێیان له‌ گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌کرد ، له‌ چه‌ندان نه‌به‌ردی دا به‌سه‌ر رێچکه‌ی مینه‌کان دا هه‌نگاویان ده‌ناو خوێنی خۆیان ده‌به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێپێشمه‌رگه‌کانیان ئه‌وره‌بایه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ بگرن که هه‌ڵمه‌تیان بۆده‌برد.

گه‌ر رۆژێ له‌ رۆژان ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ تۆمار بکرێن . بسته‌ خاكێکی ئه‌ م نیشتیمانه‌ نییه‌ به‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ سوور نه‌بێت له‌ سه‌نگه‌ری ته‌حه‌داو به‌رگری ومه‌رگ و ژیان.... به‌رامبه‌ر تۆتالیتاره‌کان .

ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه حکو مه‌تی هه‌ریم و حیزبه‌ سیاسییه‌کان لیستی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان کر دووه‌ به دووشه‌وه‌ ‌ پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕو...دابڕوا .... پڕ له‌ جاش و... مسته‌شارو... خائین و... جاسوس ... چه‌ندان که‌سیان کردوه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ ژیانی دا پێشمه‌رگایه‌تی نه‌کردوه‌ ، حکومه‌تی هه‌ریم و حیزبه‌کان به‌ به‌رنامه‌ لیستی شه‌هدانیشیان پڕکردوه‌ له‌و جاش و جاسوسانه‌ی که‌ به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ کوژراون . بۆ ئه‌وی جیاوازی به‌های شکۆمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و سه‌روه‌ری به‌های شه‌هیده‌کان که‌م بکه‌نه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تاک ره‌وانه‌ی تۆتالیتارو... سه‌رکرده‌یه‌کی تۆتالیتاری بنه‌ماڵه‌یه‌کی خێڵه‌کی به‌رده‌وام بێت..له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات .... له‌ سه‌ر زنجیره‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌کانی که‌ پڕله‌ تراژیدیای شه‌رمه‌زاری ... هه‌موو کۆمه‌ڵگای کورد بکه‌ن به‌ کۆیله‌.

عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود