سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش ‌
  زێنه‌بی شه‌ره‌فكه‌ندی
به‌روار: 16/11/2017


باجه‌ زێنه‌بی شه‌ره‌فكه‌ندی دایكی شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌نخاڵی و خۆشكه‌ گه‌وره‌ی رێبه‌ریی بلیمه‌تی كورد دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی (كاك سه‌عید) و خوشكه‌ چووكه‌ی ئه‌دیب و هۆزانڤانی كورد نه‌مر عبدالرحمن شه‌ره‌فكه‌ندی مامۆستا ( هه‌ژار)ی موكریانی له‌شاری مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد.
ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی به‌رزی باجه‌ زێنه‌ب و له‌سه‌ر شێوازی ژیانی و له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی روانینه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ پرسی كوردو جێگه‌ و پێگه‌ی ژن له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان دا قسه‌ بكه‌م زۆرهه‌ڵده‌گڕێ.له‌ماوه‌ی ناسینیم دا بیره‌وه‌ری زۆرم لە خوشکی گەورەم باجه‌ زێنه‌ب هه‌یه‌ ،چ ئه‌وانه‌ی بۆ خۆم شاهیدیان بووم ، چ ئه‌وانه‌ ی له‌زمانی نه‌مركاك دوكتور سه‌عیده‌وه‌بیستوومه‌ وچ ئه‌وانه‌ی دایه‌ مه‌له‌كی دایكم ونه‌مر ئافتابی خوشكم بۆیان گێڕاومه‌وه‌ ...به‌لام من لێره‌ ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ یه‌كێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بلیمه‌تی و له‌ توانایی له‌راده‌به‌ده‌ری سه‌رسوورهێنه‌ری هۆشی باجه‌ زێنه‌ب بزانین.
...........
هاوینی ساڵی ١٣٦٥ی هه‌تاوی زێنه‌ب خانم بۆ دیتنی كاك سه‌عید(سادق)ی برای له‌ گه‌ل شادره‌وان فرانسۆ حه‌ریری هاتنه‌ گه‌وره‌دێ .یه‌ك دوو رۆژ دوای هاتنی باجه‌ زێنه‌ب نه‌مر مام عبدالقادر دباغی (مامه‌قاله‌) بۆ به‌خێر هاتنی زێنه‌ب خانم هاته‌ لامان .ئه‌وكات مامه‌قاله‌ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد(ژێكاف).له‌گه‌ڵ زێنه‌ب خانم كه‌وته‌ قسان و مامه‌قاله‌ له‌ شێعرێك ده‌گه‌را كه‌ كاتی خۆی مامۆستا هه‌ژار له‌ ٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ دا خوێندبوویه‌وه‌. به‌ڵام له‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌وكاتی كوردستان دا چاپ نه‌كرابوو، له‌ هیچ یه‌ك له‌ كتیبه‌ شێعریه‌كانی مامۆستا هه‌ژاریش دا ئه‌م شێعره‌ چاپ وبلاو نه‌كرابۆوه‌...مامه‌قاله‌ رووی له‌ زێنه‌ب خانم كرد كه‌ ئه‌م شێعره‌ له‌ كوێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.زێنه‌ب خانمیش زۆر له‌سه‌رخۆ كووتی له‌لای من ده‌ست ده‌كه‌وێ.قه‌ڵه‌م وكاغه‌ز بێنه‌ با بۆتی بخوێنمه‌وه‌،
ئێمه‌ هه‌موو واقمان وڕما .چوونكه‌ كاك سه‌عید زۆر جار ده‌یكووت كه‌ ته‌نیا زولمێكی كه‌ من له‌ هه‌مووژیانم دا دیتبێتم كرابێ له‌ باجه‌ زێنه‌بی خوشكم كراوه‌ ئه‌ویش به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ژیانمان باجه‌ نەیتوانی بچێتە قوتابخانە ،ئه‌گینا شتێكی عه‌جایبی لێده‌رده‌هات.
مامه‌قاله‌ كاغه‌زوقه‌له‌می ئاماده‌كرد ،باجه‌ زیێنه‌ب فەرمووی بنووسه‌ مام قادر:
باجه‌زێنه‌ب ده‌ستی كرد به‌ شێعر خوێندنه‌وه‌.شێعره‌كه‌ له‌ سی به‌یت زیاتر بوو.له سه‌ره‌تای شێعره‌كه‌ را هه‌تا كوتایی باجه‌ زێنه‌ب رانه‌وه‌ستا هه‌مووی ئارام وله‌سه‌رخۆ بۆ مامه‌قاله‌ خوێنده‌وه‌.مامه‌قاله‌ش له‌خۆشیان هه‌ر سه‌ری باده‌دا.
كاتێ پرسیاری ئه‌وه‌مان لێكرد كه‌چون ئه‌وشێعره‌ی پاشی ئه‌وهه‌مووه‌سالانه‌ی به‌ سه‌ری دا تێپه‌ڕیوه‌ له‌بیر ماوه‌ بێ ئه‌وه‌ی بنووسرێته‌وه‌؟ 
باجه‌ زێنه‌ب كه‌ هه‌میشه‌ بزه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێوان بووكوتی: 
كاكم (مامۆستا هه‌ژار) هه‌ركات شێعرێكی نووسیبا له‌پێشدا ده‌هات بۆمنی ده‌خوێندمه‌وه‌ كه‌ بزانم چۆنه‌. ئه‌و كه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌ منیش له‌ به‌رم ده‌كرد .چه‌ندجار له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ شێعره‌كه‌م ده‌كوته‌وه‌، ئیتر له‌ مێشكم دا تۆمارم ده‌كرد.
...... 
سلاوده‌نێرم بۆ گیانی باجه‌ زێنه‌ب و هیوادارم روحی له‌ ئارامگه‌ی خاك دا حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی بكات و یادو ناوی هه‌میشه‌ به‌رزو پیرۆز بێ.سه‌ره‌خۆشی له‌داده‌جه‌میله و کاک جەوادوهه‌موو بنە ماڵەی حەسەنخاڵی و شەرەفکەندی و خەڵکی مەھاباد و کوردستان ده‌كه‌م وخۆم به‌شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانم
.....
زستانی ١٣٧١هه‌تاوی. ده‌فته‌ری سیاسی بۆڵێی بناری قه‌ندیل، چه‌ند مانگ دوای شه‌هید بوونی نەمركاك سه‌عید و هاورێیانی
نه‌مركاك ته‌های عەتیقی.نه‌مر باجه‌ زێنه‌ب.ئه‌حمە‌د شێربه‌گی


;a paiji Ahmaedi Shebagi war girawa