سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش ‌
  شەھید بوونی ماموستا جمیل .
به‌روار: 15/11/2017

هەریار جمیل رەنجبەر
بیرەوەرێکی تر لەلایەن بەرێز کاک" ئومێد" کە ساتی شە ھید بوونەکە دەگێرێتەوە و دەڵێ: شەھید بوونی ماموستا جمیل ..زۆر دوورودرێژو و خوێناوی بوو بەڵام من کورتەێکتان بۆباس دەکەم ... من له مەقەڕی" م.ع " بووم ، هێزێك کۆکرایەوە بۆ ناوچەکانی ده شتی هەولێر وخۆشناوەتی، هیزه که لە ١٥٠ پێشمەرگە پێکھاتبوو ، منیش ێکێك بووم لەم ھێزە، له پشتی کێوەرەش ئەم دیوی سەرەکەپکانی لای رانیه..من و شەھید چەند ساتێک بەێکەوە قسەمان کرد باسی ئەم رەتڵەمان کردکه بەرپرسی رەتڵەکه شەھید "سید کریم " بوو بەداخەوە ئەویش لە طاسلوجه شهید کرا، وگوتمان :- بۆچی ئەم رەتڵە بەم رێرەوە دەشتایی و تەختاییەدا دەڕوات و بۆچی بەبناری چیاکه دا ناڕوات چونکە ئەمین تر و باشتر بوو ئەکات ھەڤاڵان گوتیان: نابابە ھێچ روونادات ماوەێکی نەخاێاند بە دوو ھەلێکۆپتەر ھێرشمان کرایە سەری وئینجا و دواێ ھێرشی ھەلکۆپتەرەکان ھەمویان دەیانگوت خۆزگە بەقسەی ئێوەمان کردبا، بەھەرحاڵ پەشیمانی چارەنەبوو بۆ ئەو کارەساتە گەورەیەیی بەسەرمان ھات دوای ئەوەی نانی نیوەڕۆمان خوار د هێزەکە دابش کرا بە سێ به ش . بەشی ێکەم شەھید جەمیل لەگەڵ کاک عمری پێکەوە دەڕۆیشتن به بەردەمی من و شهید سید کریم.. کەساتێک من لەگەڵ سید کریم وەستا بووین گڕەگڕی دوو هەلیکوپتەر نزیک بۆوە ، ئەوکات عمری سید علی و شهید جمیل لەپێشەوە بوون و ھەلێکۆپتەرکان که وتنه دوایان و تا گه شتنه سه ریان ..یه که م ده سڕێژێ ته یاره لەشەھێد جەمیل رەنجبەر و کاک عمر کرا شەھید بە خوار شانی کەوتبوە و بەئەندازەی دەمی دۆڵکەیەکی ئاو خواردنەوە بە خڕی په راسوه کانی سوتاند بوو بیرم ناچێتەوە شەھید قەڵەمێک و قەڵەملایتێکی بەلاشانیەوە بوو کە ببوو بە دووکەرتەوە .. چەند خوێناوی بوو، چەندین جاریش ھاتۆتە خەونم هه رگیز او ھەرگیز بیرم نا چیت درود بۆ رۆحی نەمری شەھیدانی١٨-١١-١٩٨٠ یادیان بەخێر
هەریار جمیل رەنجبەر
ئه مه يان باشتره سوباس و ريز