سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
   بەسادەیی ھۆی روودانی بومەلەرزە چیە؟
به‌روار: 13/11/2017

بەپێی زانستی جیۆلۆجی/زەوی ناسی، لە 90% ھۆی روودانی بومەلەرزە، جوڵانی پلێتەکانی (چینە بەردەکانی) ژێر زەویە.

پلێت چیە:
چینەکانی ژێر زەوی دابەشبووە بەچەند پلێتێکەوە(وەکو ئەوە ی چەندان تەختەی رەش بێنی لە ژێر زەویدا رایانخەیت ، بەھەر پارچەیەک ئەلێن پلێت، بەلام بەشێوەی ناڕێک و قەبارەو چڕی جیاواز) ، ئەم پلێتانە لە ژێر قولایی چەندان بۆ دەیان کیلۆمەتردایە، واتا مەرج نیە وشکانیەک یەک پلێت بێت، بەلکو لە ژێرەوە رەنگە ئۆقیانوسێک یان دەریایەک لە گەل وشکانیدا بەیەکەوە بەسترابێتنەوەو یەک پلێتیان پێک ھێنابێت، ھەر پلێتێکیش بەگەورەیی سەدا ن بۆ ھەزاران کیلۆمەترە. ئەم پلێتانە کە جوڵەیان کرد ،لێک ئەدەن و بومەلەرزە دروست ئەکەن.
راستە خوا ئەم زەویەی دروست کردوە، بەلام خوا ئیشی بەوە نیە بڵێت پلێتی ژمارە ئەوەندە تۆ بجوڵێ و کورد لەناو بەرە چونکە قەومێکی خراپن، باوەر بەو قسانە مەکەن ، ئەگەر مەبەستی لەناو بردن بێت، ھەر دروستی نەئەکرد(مەبەستم ئەو کەسانەیە کە وابیر ئەکەنەوە).

وێنەکە: دابەشبوونی پلێتەکانە کە بە عەرەبی پێی ئەڵێن صفائح، روونتر بڵێم ئەم پارچە بەردانە(پلێت) بە پێی نەخشەی وشکانی نیە بەلکو دابەشبوونی ژێر زەمینە. ھەر رەنگەو پلێتێکە


Ahmad Hoshmand