سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  ئۆپه‌راسیۆنی كۆتا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ستیپێكرد
به‌روار: 12/11/2017
فه‌ریق روكن عه‌بدول ئه‌میر ره‌شید فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌و به‌ری فورات ئه‌مڕۆ 11/11/2017 ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی كۆتا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستانی داعشی له‌رۆژئاوای عیراق راگه‌یاند.

فه‌ریق روكن عه‌بدول ئه‌میر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند: به‌ سه‌ركردایه‌تی هێزه‌ عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان بۆ ناحیه‌ی رومانه‌و قه‌زای راوه‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد.

وتیشی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك دواهه‌مین شوێنی عیراق له‌ژێر ده‌ست تیرۆرستانی داعشدا ماون.

ئاشكرایه‌ كه‌ ناحیه‌ی (رومانه‌) سه‌ر به‌ قه‌زای (قائیم)ه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبارو هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه‌، قه‌زای (راوه‌)ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و بیابانانه‌ی كه‌ ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.












PUKmedia