سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
بابه‌تی سه‌ربازی ‌
  ئه‌ڵمانیا مانگی ده‌ستكردی سیخوڕی ره‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كات
به‌روار: 07/11/2017

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمَانی بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌ڵمانیا به‌نیازه‌ مانگێكی ده‌ستكردی سیخوڕی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ 400 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 4 ی تشرینی دووه‌می 2017 تۆڕی میدیای ئه‌ڵمانیا به‌پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان ئاشكرایكرد لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت ڕازیبونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ پیشانداوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش400 ملیۆن یۆرۆ ته‌رخانكراوه‌..به‌پێی هه‌واڵه‌كانی تۆری میدیایی ئه‌ڵمانیا "دۆیتشلاند" ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا 3 مانگی ده‌ستكرد له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبدات ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ چه‌ند پۆرۆپۆزه‌ڵێكیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی "ئێرباس" و كۆمپانیای" ئه‌واتش بی" له‌بریمه‌نی ئه‌لمَانیاوه‌ پێگه‌یشتوه‌و وه‌ك تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی دۆیتشلاندیش ئاشكرایكردوه‌ كۆپیه‌كی ئه‌و نوسراوه‌ی پێگه‌یشتوه‌ كه‌له‌نوسینگه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌لمانیاوه‌ ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی هه‌نگاوێكی له‌وجۆره‌ كه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆپێویستی به‌هێزكردنی توانا هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌ڵمانیا تابتوانێ زانیاری خێرای ده‌ه‌ستكه‌وێت و متمانه‌ بكاته‌ سه‌ر خۆی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستكراوه‌ترو به‌توانایه‌كی گه‌وره‌تره‌وه‌ پارێزگاری له‌سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ده‌ست تۆڕی هه‌واڵی دۆیتشلاند كه‌وتووه‌ تیایدا هاتووه‌ ئیتر پێویست ناكات هه‌واڵ و وێنه‌ له‌بازاڕی هه‌واڵ یان هاو شێوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكڕن..وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌سوپا سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی له‌مجۆره‌ی هه‌یه‌و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ستگاكانی هه‌واڵگری له‌سه‌ر لیستی چه‌په‌كان له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ پێی وایه‌ ده‌بێ پشت به‌ سیسته‌مه‌كه‌ی سوپا ببه‌سترێت.










PUKmedia

زیاتر ...‌
ئه‌مریكا به‌ ھاوبه‌شی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ھێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی سوریا دا و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش، موشه‌كه‌كان ...
15/04/2018
16/11/2016
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی چه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: چه‌كه‌ نوێیه‌كه‌ هیچ زیانێكی ماددی به‌فڕۆكه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م چه‌كه‌ ...
04/02/2016
په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت