سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
  ئەو رۆژەی سوقرات بەژەھر کوژرا (ساڵی ٩٩۳ی پێش زایین
به‌روار: 06/11/2017


حوکمڕانانی ئەسینا دەیانویست تۆمەتی گرەفتەکەیان بدەن پاڵ کەسێک، ئەمەش دوای ئەوەی دۆخی ئەسینا بەرەو لاوازی و بێ پارەی دەچوو. 
لەساڵی ٣٩٩ پێش زاین سامانی ووڵات بەرەو کەمكردنی زۆر دەچوو، ئەمەش دوای ئەو شکستەی لەسەر دەستی ئەسپارتیەکان تووشیان بوو. بۆیە دەیان ویست ئەم گرفتانە بدەن پاڵ کەسێک.
لێرەدا قوربانیەکە مەبەستیان (سوقرات)بوو.
سوقرات فەیلەسوف و بیرمەندێک بوو کەتوانیبووی گەنجانی ئەسینا بەرەو لای خۆی رابکێشێت، گفتوگۆی لەگەڵدەکردن و قسەی له‌گه‌ڵ ئاڵو گۆردەکردن لەرێگای پرسار و وەڵام، بابەتەکانیان دەربارەی فەلسەفەی ژیان و بوونەوەر بوو، بەڵام رێچکەیەکی سیاسی گرت بوو. سوقراتیش بەوە تۆمەتبارکرا کەوا گەنجان ھان دەدات دژی سیستەمی حوکمرانیەت.
سوقراتیان بەرەو دادگایەکی ساختە بانگکرد، ئەو ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە بۆی ھەڵبەسترابوون، دادگا بریاری کوشتنی بەسەردا ئەمەش لەرێگای خواردنەوەی گڵاسێکی ژەھری رووەکی ھیملوک، کەرووەکێکی  لەناو بەرە و ئامێرو سیستەمی دەمارەکان (جھاز عێبی) تووشی ئیفلێجیی دەکا.
لەرۆژی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ھەندێک لەپال پشتانی لەدەوری کۆبوونەوە، سوقرات گڵاسە ژەھرەکەی بەئارامی خواردەوە، تاوێک دانی بەخۆی داگرت بە ئامادەبوونی ھاورێکانی ووتی: 
مردنی لاشە مانای لەناوچوون نیە ئەگەر گیان (روح) بمێنێت. 
سوقرات ژەھرەکەی بەتەواوەتی خواردوو بەخێرای گیانی لەدەست دا.
سوقرات یەکەم فەیلەسوف و بیرمەند بوو لە مێژوو، توانیوویەتی لەگەڵ قوتابیە ژیرەکەی ئەفلاتون و فەیلەسوفێکی تر لە ھەمان رێچکەی خۆیان کە ئەرستۆ بوو، پێک ھاتەی زانستی فەلسەفە لە جیھانی رۆژئاوا بھێنە کایەوە، کە تاوەکو ئێستا بیروبۆچوونە فەلسەفیەکانی ئەمانە دەخوێندرێن.
سوقرات ھیچ پەرتوکێکی لەدوای خۆی بەجێ نەھێشت، بەڵام لە رێگای قوتابی بەتواناکەی ئەفلاتوون بیرورایە فەلسە فیەکانی گواستراوەتەوە