سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
چالاکیه‌کان ‌
  جەبار یاوەر: پێشمەرگەو سوپا هیچ رێككەوتنێكیان نەكردوە
به‌روار: 06/11/2017

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە كێشەی سیاسیە نەك سەربازی و ئامادەشن لەڕێی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەن و تائێستاش وەفدی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەكۆبوونەوەكانیاندا نەگەیشتونەتە رێككەوتن.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەكۆبوونەوەیان لەگەڵ كونسوڵی وڵاتانی بیانی كرد لەهەولێر لەگەڵیان لەبارەی دۆخی سەربازی و ئەو گرژییانەی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان لەناوچە جێناكۆكەكان دروستبووە، راشیگەیاند:بڕوای تەواومان هەیە بەوەیە كێشەكانی نێوان ئێمەو بەغدا بەدیالۆگ چارەسەر دەبێت و بەكارهێنانی هێزیش كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و چارەسەریان ناكات.

وتیشی: ئەوەی ئێستا دەبینین لەنێوان هەرێم و بەغدا كێشەی سیاسیە نەك سەربازی و ئێمە كێشەی سەربازیمان لەگەڵ بەغدا نەبووەو ماوەی چەند ساڵە پێكەوە شەڕی دژی داعش دەكەین و تائێستاش بەردەوامین لەهەرێم و عیراق، هەموو لایەكیش ئەمە دەزانێت كە هێزی پێشمەرگە لەئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی موسڵ و سەرجەم ئۆپراسیۆنەكانی دیكەدا رۆڵێكی كاریگەریی هەبووەو هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ سوپای عیراق هەبووە.

جەبار یاوەر، ئاماژەی بەوەشكرد بەكارهێنانی هێز لەم كێشە سیاسیەی ئێستا هەیە دژی دەستورە، راشیگەیاند: هێزی پێشمەرگە بەپێی دەستور كە بەپاسەوانی هەرێم دیاریكراوە بە بەشێك لەسیستمی بەرگری عیراق دەزانین.

رونیشیكردەوە: وەك حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای دەستوری عیراق ئامادەین بۆ دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەنێوان هەرێم و بەغدا، كە زۆربەیان كێشەی سیاسین و پەیوەندیان بەماددەی 140ی دەستورو بودجەی گشتی و فرۆشتنی نەوت و كێشەكانی ماوەی چەند ساڵی رابردوەوە هەیە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا،ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: وەك وەزارەتی پێشمەرگە لایەنگری شەڕنین، وەك هێزی پێشمەرگە برایانمان لەهێزەكانی سوپای عیراق و هێزەكانی دیكە بە برای خۆمان دەزانین كە ماوەیەكی زۆرە پێكەوە شەڕ دەكەین و تاكە دوژمنی نێوانمان داعشە كە تائێستاش وەك كاری تیرۆرستی بەردەوامن.

لەبارەی ژمارەی شەهیدو بریندارەكانی هێزیش پێشمەرگەشەوە لەسەرەتای شەڕی داعشەوە، رایگەیاند: تا رۆژی 16ی تشرینی یەكەمی رابردوو هەزارو 801 پێشمەرگە شەهید بوون و 10 هەزارو 212 پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.

لەبارەی ئەو گرژییانەشی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان لەدوای ریفراندۆم رویداوە، رایگەیاند: لەدوای ریفراندۆمەوە جۆرێك گرژی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستبوو، پێش رۆژی 16ی ترشیی یەكەم لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە داواكارییەك دەرچوو كە دەبێت هێزەكانی عیراق لەناوچە جێناكۆكان بەهەماهەنگی جێگیر بكرێن و ماوەی 48 سەعاتیش دیاریكرابوو، بەڵام هەموو كەس دەزانێت كە لەسنوری هەزارو 50 كیلۆمەتردا ناتوانرا ئەو كارە بكرێت، بۆیە داوامان كرد ئەوەی پێشتر كراوە لەوناوچانە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێز عیراقییەكان كە بەهەماهەنگی پێكەوە ناوچەكان بپارێزن، بەڵام ئەوە نەكراو ئەوان هێرشیان دەستپێكردو بوە هۆكاری شەهید بوونی زیاتر لە 60 پێشمەرگەو بریندار بوونی زیاتر لە 150 پێشمەرگەی دیكەو تائێستاش گرژییەكان بەردەوامن لەناوچەكانی زومارو مەخمورو پردێ.

لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانیش بەنێوەندگیری ئەمریكاو هاوپەیمانان، رایگەیاند: تائێستا سێ كۆبوونەوە لەنێوان وەفدی پێشمەرگەو سوپای عیراق كراوەو گفتوگۆیان لەسەر چەند خاڵێك كردوە، لە دوا كۆبوونەوەشدا هەرلایەنە حەوت خاڵی هەبووەو هەندێك لەخاڵەكان نزیكن و هەندێكیشیان دورن لەیەكەوە، لەسەر خاڵەكانیش ئامادەین لەهیچ شوێنێك شەڕ نەمێنێت و بڕوامان پێی نیەو هەرێم بەشێكە لەحكومەتی فیدراڵ و تائێستاش هیچ رێككەوتنێك نەكراوەو سبەینێش لەوەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ نوێنەری هاوپەیمانان كۆبوونەوەمان هەیە.

ئەوەشی وت: ئامادەین دەروازە سنورییەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ عیراق بپارێزرێن و بەهەماهەنگی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەببرێن.








PUKmedia

زیاتر ...‌
سەرچاوەیەك لە گروپی (احرار الشرقیە) ڕایگەیاند كە (توركەكان سەجەم چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریایان كۆكردۆتەوەو سەرباری پێدانی موچەكانیان پێیان ڕاگەیاندو...
27/03/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت