سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  بەقوڕگیراوە ‌
به‌روار: 02/11/2017

د.شیركۆ عبدالله‌‌
1/11/2017

ـ پرسیارێكت لێ‌ ئەكەم بەڕاستی جوابم بەرەوە، بێ‌ ئەوەی لەڕوودا دابمێنیت.
+ عیلاقەی بە بارەگا سووتاوەكەی زاخۆوە هەیە؟
ـ نا نا... شتێكی شەخصییە حەز ئەكەم بە صەراحەت جوابەكەیم لە خۆتەوە گوێ‌ لێ‌ بێ‌.
+ فەرموو قوربان.
ـ تۆ ئێستا لەگەڵ منا موڕتاحی؟
+ بەڵێ‌ موڕتاحم.
ـ ئەی جاران چۆن بووی؟
+ جاران مورتاحتر بووم.
ـ قەزای ئەو صەراحەتەت لە هەموو مونافیقەكان بكەوێ‌. بەس بۆچی جاران مورتاحتر بووی؟
+ بەگم جاران لە بنی دنیاشا شتێ‌ بقەومایە تۆ لێرەوە ئەتكرد بە هەڵـڵا.. ئێستا وڵاتەكەی خۆمان خەریكە بە قوڕئەگیرێ‌ كەچی نقە ناكەی.
ـ حەز ئەكەم جوابی ئەمەت بە نوكتەیەك بدەمەوە.
+ ئادەی...
ـ ئەڵێن جارێك رۆژنامەنووسێك لە دكتۆری تەوارییەكە ئەپرسێ‌ ئەڵێ‌ ئەمڕۆ رووداوی سەرنجڕاكێش چی هەیە؟ ئەویش ئەڵێ‌ هیچ نییە، هەموو شتێ‌ ئیعتادییە. رۆژنامەنووسەكە ئەڵێ‌ چۆن هەموو شتێ‌ ئیعتیادییە، ئەوە نییە زەلامێك لە سەربانێكی چوار قاتییەوە كەوتووەتە خوارێ‌ و ملی شكاوە؟ دكتۆرەكە ئەڵێ‌ ئینجا ئەوە ئیعتیادییە، ئەگەر ملی نەشكایە عەجایب بوو.
+ خولاسەی كەلام؟
ـ خولاسەی كەلام ئەوەیە ئەو وەختە سەیر ئەبوو كە ئەگەر وەزعەكە بەقوڕنەگیرایە.



زیاتر ...‌
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك دواهه‌مین شوێنی عیراق له‌ژێر ده‌ست تیرۆرستانی داعشدا ماون....
12/11/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت