سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئەوروپا هەوڵدەدات ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران ڕزگار بکات
به‌روار: 12/10/2017

وڵاتانی ئەوروپا بێ وچان هەوڵدەدەن کۆمەڵێک ڕێوشوێن دابنێن بەهیوای ئەوەوە کە یارمەتی بەردەوامبوونی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بدات ئەگەر هاتوو سەرۆکی ئەمەریکا بۆچوونەکانیان پێشێل بکات و ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕەت بکاتەوە.

بەرپرسان وتیان کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەکرێن و نوسراوێکی بەهێزی تێدا دەبێت کە زلهێزەکانی ئەوروپا دەریدەکەن لەگەڵ هەوڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکادا و سەپاندنی فشاری زیاتر بەسەر ئێراندا.

بەڵام بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا دەڵێن لە نەبوونی پشتیوانیی بەهێزی ئەمەریکادا بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئەوا لەوانەیە لەناوچوونی ڕێکەوتنەکە تەنها بابەتی کات بێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی و پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکا.

ئەوروپا ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بە دەستکەوتێکی دەگمەنی سیاسیی نێودەوڵەتی دەزانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها لەچوارچێوەی زیادبوونی گرژییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور ، ئەوروپا پێی وایە هەر هەنگاوێک ئەمەریکا بینێت بۆ ڕەتکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکیەکە گەمژەیی دەبێت.

پایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا هەموویان هەوڵدەدەن ئەم پەیامە بگەیەننە کۆشکی سپی و کۆنگرێس، کە ئەمەش گەورەترین و بەهێزترین کەمپینی یەک دەنگیە لەم سەردەمەدا. لە هەفتەکانی ڕابردوودا نوێنەرانی ئەوروپا لەگەڵ دەیان یاسادانەرانی ئەمەریکیدا کۆبوونەوە. سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەوڵیدا باوەڕ بە سەرۆک ترامپ بهێنێت تاوەکو لە ڕێکەوتنەکەدا بمێنێتەوە.

سەرەڕای ئەم هەوڵانەی وڵاتانی ئەوروپا وا چاوەڕوان ‌دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە سەرۆک ترامپ ڕایبگەیەنێت کە چیدی پاپەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پەسەند ناکات و ئەو پرسە بۆ کونگرێسی ئەمەریکا جێبهێڵێت تاوەکو سەر لەنۆی سزاکان بەسەر تاراندا بسەپـێنن. هه‌روه‌ها چاوه‌روان ده‌کرێ ترامپ سزاێ نوێ بخاته‌ سه‌ر پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران. بە گوێرەی یاسای کۆنگرێس سەرۆک بۆی هەیە هەتا 15ی مانگی دە بڕیار بدات ئایا ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بووە یان نا، بەڵام کۆشکی سپی دەڵێت ڕەنگە زووتر ئەو بڕیارە بدات.

سیاسەتمەدارێکی گەورەی فەڕەنسا بە ڕۆیتەرزی وت " ئەگەر ئەمەریکا چیتر پشتیوانی لە ڕێکەوتنەکە نەکات ئەوا ڕێکەوتنەکە دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە زۆر زۆر قورس دەبێت."

زیاتر ...‌
بودستان دووپاتیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ روسیادا رێككه‌وتوون، به‌ڵام بڕیاری 2231 ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێگریی ده‌كات له‌ ھه‌وڵه‌...
23/10/2017
ئه‌مینداری گشتی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه‌: رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران تائێستا كاری پێده‌كرێت و ھیچ ھۆكارێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕ...
23/10/2017
ده‌وڵه‌ت وه‌زیری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی بی بی سی ڕایگه‌یاند: سه‌عات 3:30 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21-10-2...
22/10/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت