سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  سەرۆکی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی ھەرێمەکەی ھەڵپەسارد
به‌روار: 11/10/2017
"کارلۆس پۆجدیمۆن" سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی ھەرێمەکەی ھەڵپەسارد و رایگەیاند: لە چەند ھەفتەی داھاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا دەستپێدەکەین. سەرۆکی کەتەلۆنیا لە وتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی ھەرێمەکەدا رایگەیاند: گەلی کەتەلۆنیا مافی سەربەخۆییان بەدەستھێناوە، بەڵام سەربەخۆیی دوادەخەین و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا دەستپێدەکەین. 
پۆجدیمۆن: وتیشی داوا لە پەرلەمان دەکەین راگەیاندنی سەربەخۆیی ھەڵپەسێرێت تا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەستپێبکەین. 
پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەر جۆرە گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەتەلۆنیا رەتکردبووەوە تا ئەوکاتەی ئەو ھەرێمە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەڵدەوەشێنێتەوە.