سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  داعش دوو جار هێرشی كردە سەر پێشمەرگە
به‌روار: 10/10/2017

هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركوك، توانیان دوو هێرشی چەكدارانی داعش تێكبشكێنن، ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە راگەیاندنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە دێت.

هێرشەكانی داعش، لە دوو كاتی جیاوازدا ئەنجامدراوە بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە سنوری كەركوك، بەڵام بەرپەرچدراونەتەوە‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژراون.

(حوسێن یەزدان پەنا) سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان ‌و فەرماندە لە میحوەری پێشمەرگە لە كەركوك رایگەیاند، هێرشی یەكەم دوێنێ‌ بەیانی بووەو لە گوندی غەرە، هێرشەكە بۆ سەر لیوای (10) ی پێشمەرگە بووە‌و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە‌و سێ چەكداری داعشیش كوژراون.

هێرشی دووەمیش لە سنووی زنجیرە چیای (باتێوە) لە ڕۆژئاوای كەركوك بووە، لەدوای هێرشی یەكەم بووەو تاكو پێشی نیوەڕۆش شەڕ بەردەوام بووەو شەڕەكە سەخت بوو، لە ئاكامدا هێرشەكەی داعش تێكشكێنرا.

یەزدان پەنا بۆ كەركوك ناو دەڵێت، دوو چەكداری داعش بەدیل كەوتنە دەستی هێزەكانیان، هەروەها پێنج لە چەكدارەكانیش لە كاتی رووبەڕوبوونەوەدا كوژران، دەست بەسەر تەرم ‌و چەكەكانیاندا گیراوە، خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی ئازادی هیچ زیانێكی گیانیان نەبووە.

ئەو هێرشانە لە كاتێكدایە، قەزای حەویجە لە باشووری خۆرئاوای كەركوك ‌و ناحیەكانی دەورووبەری وەكو دوا ناوچەی كەركوك لەژێر دەستی داعش چەند رۆژ لەمەوبەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتیان راگەیەندراوە.


زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت