سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی دراوسێی كوردستان
به‌روار: 10/10/2017

له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێم و دوای ریفراندۆمیش، ولاتانی دراوسێی كوردستان كه‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز، له‌ به‌را‌مبه‌ریشدا ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته‌ عێراق و توركیا و ئێران.

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نووری مالیكی ڕایگه‌یاند: واشنتن هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ و تاران، ئه‌گه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، خۆیان تووشی سزا ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌وكات نابێ لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ر ده‌رئه‌نجامێك بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی: هۆشداریی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بووه‌ و په‌یامی هۆشدارییه‌كه‌ش بۆ تاران له‌ ڕێی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دراوه‌، به‌ ڕوونی ئه‌مه‌ریكا پێی وتوون: چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ن له‌ كاتی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی، واشنتن و هاوپه‌یمانان مووشه‌كبارانی سوپای توركیا و ئێران و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن.

به‌شێكی ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ی له‌ به‌غدا بوون، هاتوونه‌ته‌ كوردستان و له‌ سنووری كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ دوا خاڵی سنووریی پێشمه‌رگه‌ جێگیر بوون و هێزێكیش نێراوه‌ته‌ سه‌ر سنووری ئیبراهیم خه‌لیل، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ توركیاشه‌وه‌ هیچ سنووربه‌زاندنێك ئه‌نجام نه‌درێت و به‌ ڕوونی ئه‌مه‌ریكا پێی وتوون: هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی، له‌ پێشدا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی پێوه‌ ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌رگیز جێی قبووڵكردن نییه‌.

جێگه‌ی باسه‌، ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له‌سه‌ر سنوورن، چاودێریی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقی و ئێران و توركییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌په‌له‌ زانیاری به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن، له‌ هه‌ر دۆخێكی ناجێگیریشدا، هێزی هاوپه‌یمانان له‌ ڕێی فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ جووڵه‌ پێ ده‌كرێن.


زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت