سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  لەروسیا پرسەی ماتەمینی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەدەچێت
به‌روار: 10/10/2017

لەمۆسـكۆی پایتەختی روسیای فیدراڵ، پرسەی ماتەمینی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو، كە كوردانی باكور، باشورو رۆژئاواو، هەروەها كوردانی روسیا ئامادەی بوون و لە ماڵی كوردان بەڕێوەچوو.

لە وتەیەكیدا سەڵاحەدین سۆرۆ ئەندامی كەنەكە پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەربڕی و باسی لەچەندین وێستگەی گرنگ كرد كە مام جەلال رۆڵی سەرەكی و مێژوویی هەبووەو لەپێناو كوردو كوردستان تێكۆشاوە.

پاشان لە وتەیەكیدا شاخەوان هەركی باسی رۆڵ و خەباتی سەرۆك مام جەلال كردو وتی: ئەمڕۆ بۆ پرسێكی زۆر خەمگین لێرە كۆبوینەتەوە، ئامادەبوونتان دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ مام.

وتیشی: باشترین وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال بەردەوامیدانە بەپەیام و رێبازی مام، بەئاشتی و برایەتی دەتوانین بگەینە ئامانجەكانی كە چەندین ساڵە بۆی تێدەكۆشین و خوێنمان بۆی رشتووە.

PUKmedia 

 

6.jpg

7.jpg

8.jpg

10.jpg

11.jpg