سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  فینلاند.. به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
به‌روار: 10/10/2017

ڕۆژی یه‌ك شممه‌ ڕێكه‌وتی ٨-١٠-٢٠١٧ كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان – فینلاند،  به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و وڵاته‌ و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و یه‌كێتی ژنان  پرسه‌ بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال رێكخرا.

 

 ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌ كوردانی ووڵاتی فینلاند به‌شدارییه‌كی بێشومار ئاماده‌ی ئه‌و پرسه‌یه‌ بوون،  نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌ كوردیه‌كان  ئاماده‌بوون و وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێدا سه‌رۆك مام جه‌لال  سومبولی شۆڕشگێڕ وسه‌ركرده‌ی هه‌موومانه‌ وه‌تا كۆتایی پرسه‌كه‌ هه‌ر له‌ هاوكاریدا بوون.

 

 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری سیاسیه‌كانی فینلاند  له‌ دۆستانی سه‌رۆك مام جه‌لال  و كوردستان زۆر به‌ داخ بوون بۆ كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان، دا كه‌ هاوكاری دۆزی كورد بكه‌ن، گه‌ش بین بوون به‌ داهاتووی كوردستان.

 

 

PUKmedia  كۆمیته‌ی فینلاندی"ی.ن.ك"