سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  سه‌رۆكی فه‌له‌ستین:مام جه‌لال ژیانی بۆ خزمه‌تكردنی شكۆیی و سه‌ربڵندیی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو
به‌روار: 10/10/2017

سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مامجه‌لال، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی له‌   سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی راپه‌ڕاندنی رێكخراوی رزگاریی فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ پێ گه‌یشت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

"فه‌خامه‌تی برا سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم – خوا بیپارێزێت 

سه‌رۆك كۆماری عێراق – به‌غداد

سڵاوی خواتان لێ بێت،

به‌ په‌ژاره‌ییه‌كه‌وه‌ بۆ برایه‌ك هه‌واڵی ماڵئاوایی سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانیمان بیست، دوای ژیانێك كه‌ به‌ كاری دڵسۆزانه‌ بردیه‌ سه‌ر له‌ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی شكۆیی و سه‌ربڵندیی گه‌له‌كه‌ی و داكۆكیی كردن له‌ مه‌سه‌له‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و گه‌له‌كه‌ی و به‌ناوی خۆمه‌وه‌ له‌رێی ئێوه‌ وه‌ پرسه‌ و ماته‌مینیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ گه‌ل و حكومه‌تی عێراقی برا و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ به‌ به‌زه‌یی و به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شاد بكات و، گه‌ل و وڵاتتان بپارێزێت به‌ خۆشیی و ئۆقره‌یی و ئاشتیتان شاد بكات.

گه‌رمترین هه‌ست و ماته‌مینیی برایانه‌مان په‌سه‌ند بفه‌رمون.

 

مه‌حمود عه‌باس

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین

سه‌رۆكی كۆمیته‌ی راپه‌ڕاندنی رێكخراوی رزگاریی فه‌ڵه‌ستین"


زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت