سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  گه‌ریلا زیاتر له‌ 20 سه‌ربازى توركیاى كوشت
به‌روار: 09/10/2017

گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان زیاتر له‌ 20 سه‌ربازى سوپاى توركیایان له‌ ناوچه‌ى بارزان و جۆله‌مێرگ و له‌ سنورى نێوان باكور و باشورى كوردستان كوشت.

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 9 ى 10 ى 2017 میدیاكانى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌ ناوچه‌ى بارزان و له‌ سنورى نێوان باكور و باشورى كوردستان و له‌ جۆله‌مێرگ، گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ زیاتر له‌ 20 سه‌ربازى سوپاى توركیایان كوشتووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى سوپاى توركیادا له‌ ناوچه‌ى بارزان و سنوره‌كانى نێوان باكور و باشورى كوردستان 11 سه‌ربازى توركیا كوژراون.

هه‌ر به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانى سوپاى توركیادا 10 سه‌ربازى دیكه‌ى توركیا له‌ جۆله‌مێرگ كوژراون.


زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت