سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی قەزای حەویجەیان ڕاگەیاند
به‌روار: 05/10/2017

هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی قەزای حەویجەیان ڕاگەیاند و لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای حەویجە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی قەزای حەویجە بەتەواوی کۆنترۆڵکرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای حەویجە.

ئەوەش دوای ئەوە هات دوێنێ لەبەیاننامەیەکدا عەبدول ئەمیر یاڕەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەویجە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە و ناحیەی ڕیاز و گوندەکانی دەوروبەری بە بەشداریی یەکەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە لەچوارچێوەی بەشی دووەمی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لەدەستی چەکدارانی داعشدایە.

ڕۆژی ٢١ مانگی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی حەویجەی ڕاگەیاند و تائێستا ژمارەیەک گوند و ناوچە کۆنترۆڵکراونەتەوە.

قه‌زاى حه‌ویجه‌ به‌دوورى ٥٥ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشورى ڕۆژئاوا‌ى پارێزگاى كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له‌ ٢٤٥ هه‌زار كه‌س ده‌بێت كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بى سوننە مه‌زهه‌بن.

زیاتر ...‌
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی میسر عه‌بدول فه‌تاح سیسیی كردوه‌ بۆ قوربانیانی ئه‌و ده‌ست...
23/10/2017
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕەوشی دەوروبەری کەرکوک بڵاوکردەوە...
21/10/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت