سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  حەویجە..... گرنگترین شارەزاکانی تەقەمەنی داعش کرایە ئامانج
به‌روار: 05/10/2017
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ٤-١٠-٢٠١٧، بەھۆی بۆمبێکی چێنراوەوە، کە تیرۆرستانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە کاتی چاندنیا لەسەر ڕێگای کشتوکاڵی لە دەوروبەری ناوەندی "حەویجە" لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک، تەقییەوە و یەکێک لە گرنگترین شارەزاکانی تەقەمەنی داعش لەگەڵ دووان لە یاریدەدەرەکانی کوژران.
ھاوکات سەرچاوەکە ئەوەشی دوپاتکردەوە، ئەو شارەزایە لە ناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا، بە نازناوی "مەلا" ناسراوە، وەھەروەھا ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە.
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپە یمانان، بۆردومانی پێگەیەکی سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشی لە "قەزای حەویجە" بە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک کرد، لە ئاکامدا نزیکەی ١٣ سەرکردەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە کرایە ئامانج و کوژران.