سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سوپای عێراق بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک حەویجە کۆنترۆڵکردەوە
به‌روار: 03/10/2017
سوپا عێراق ، بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی توانراوە بنکەی ئاسمانی رەشاد لە نزیک قەزای حەویجە کۆنترۆڵبکاتەوە لە دەستی چەکدارانی داعش.

فەرماندە سەربازییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بنکەی ئاسمانی رەشاد دەکەوێتە ٣٠ کیلۆمەتری باشوری قەزای حەویجەوە کە چەکدارانی داعش بۆ ڕاهێنان و بنکەیەکی گرنگی کۆمەکی چەکدارەکانی بەکاریدەهێنا.

فەرماندەیەکی سوپای عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کۆنترۆڵکردنی ئەو بنکە ئاسمانییە و خستنەوەگەڕی لەلایەن سوپاوە، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆ سوپای عێراق و بەکارهێنانی بۆ فرۆکەی هەلیکۆپتەر و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هێزە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەو فەرماندەی سوپای عێراق جەختیکردەوە بنکەی ئاسمانی رەشاد ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە کۆتاییهێنان بە پیگە و شوێنە نهێنییەکانی داعش لە ناوچەکە، بە تایبەت نزیک زنجیرە چیای حەمرین کە سوپا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە دەتوانێت زوو دەستی بگات بە چەکدارە پەڕاگەندەکانی داعش و پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دوو بەرەی شەڕەوە لە حەویجە و ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبار ڕووبەڕووی دوا پێگەی چەکدارەکانی داعش بوونەتەوە لە ناوخۆی عێراق.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢١ی ئەیلول حەیدەر عەبادى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عیراق دەستپێکردنى قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنى حەویجەى ڕاگەیاند و هێزە عیراقییەکان لە شەرگاتەوە بەرەو ناحیە و گوندەکانی حەویجە پێشڕەوییان دەستپێکرد.

حەویجە زۆربەی دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن و ژمارەیان نزیکەی ٣٢٥ هەزار کەس دەبێت، جگە لەو ژمارە زۆرەى کە لە ڕابردوودا ئاوارەى کەرکوک و دەوروبەرى بوون نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کردووە، نزیکەى ٨٥ هەزار کەسى دیکە بەهۆى ئۆپراسیۆنەکەوە ئاوارە ببن، بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکان کردووە و ترسیش هەیە چەکدارانى داعش خۆیان تێکەڵ بە ئاوارەکان بکەن.
زیاتر ...‌
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی میسر عه‌بدول فه‌تاح سیسیی كردوه‌ بۆ قوربانیانی ئه‌و ده‌ست...
23/10/2017
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕەوشی دەوروبەری کەرکوک بڵاوکردەوە...
21/10/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت