سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عیراق؛ نزیكەی 600 كەس لەمانگی ئەیلولدا كوژراون و برینداربوون
به‌روار: 02/10/2017

بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا نزیكەی 600 كەس لەناوچە جیاجیاكانی عیراق بەهۆی كردەوە "توندوتیژییەكانەوە" كوژراون و برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو ئامارە كە بڵاوكراوەتەوە، لەمانگی ئەیلولدا، 203 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 389ی مەدەنی تر برینداربوون، لەنێو كوژراوەكانیشدا 10 هاوڵاتی بیانیی هەبوون.
وەك لەئامارەكەدا هاتووە، پارێزگای بەغدا زۆرترین ژمارەی قوربانیان بەركەوتووە بە 37 كوژراوو 157 بریندار، دوای ئەو پارێزگای زیقار دێت بە82 كوژراوو 93 بریندار، دواتر " ئەنبار" بە 20 كوژراوو 46 بریندار.
یان كۆبیش، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق لەبەشێكی بەیاننامەكەدا رایگەیاندووە، لەیەك هێرشدا كە رۆژی 14ی ئەیلول لە ناسریە-ی سەر بەپارێزگای زیقار ئەنجامدرا، 175 هاوڵاتی مەدەنی كوژران، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی كە رێكخراوی داعشی" تیرۆرست" هێشتا هێزێكی كاریگەرە ئەگەر هاتوو لەسەرجەم ناوچەكانی وڵاتەدا رێگری لێنەكرێت وەك كاری لەپێشینە لێی نەڕوانرێت.


زیاتر ...‌
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی میسر عه‌بدول فه‌تاح سیسیی كردوه‌ بۆ قوربانیانی ئه‌و ده‌ست...
23/10/2017
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕەوشی دەوروبەری کەرکوک بڵاوکردەوە...
21/10/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت