سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سوپای عێراق: ١٦ گوندی دەوروبەری حەویجە و بەشی باشوری زنجیرە چیای حەمرین کۆنترۆڵکرانەوە
به‌روار: 02/10/2017

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی ژمارەیەک گوندی نوێ و بەشی باشوری زنجیرە چیای حەمرین بکەن، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی بەشی سێهەمی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە.

 عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆر و چەند لیوایەکی هێزەکانی حەشد شەعبی توانیویانە گوندەکانی کەنعان و مەیدانی باشور و باکور و رەفیع و حەمیسە و عەرەب هەجول و جەفار و عەون و عیزەدین شاکریان لەدەستی چەکدارانی داعش کۆنترۆڵ بکەنەوە.

یارەڵا ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەکی ترەوە هێزە هاوبەشەکان کۆنترۆڵکردنەوەی گوندەکانی عەرکوبە و عەواشرە و ئیبراهیم ساڵح و بەستە و سکون و فەلاح فەرحان و موبەدەد و عەین منات و بەشی باشوری زنجیرە چیای حەمرینیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی ٣٠ ئەیلول ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانیان و سوپای عێراق لە ئێستادا تەنها ١٣ کیلۆمەتر دوورن لە سەنتەری قەزای حەویجەی خۆرئاوای کەرکوکەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢١ی ئەیلول حەیدەر عەبادى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عیراق دەستپێکردنى قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنى حەویجەى ڕاگەیاند و هێزە عیراقییەکان لە شەرگاتەوە بەرەو ناحیە و گوندەکانی حەویجە پێشرەویان دەستپێکرد.

حەویجە زۆربەی دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن و ژمارەیان نزیکەی ٣٢٥ هەزار کەس دەبێت، جگە لەو ژمارە زۆرەى کە لە ڕابردوودا ئاوارەى کەرکوک و دەوروبەرى بوون نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کردووە، نزیکەى ٨٥ هەزار کەسى دیکە بەهۆى ئۆپراسیۆنەکەوە ئاوارە ببن، بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکان کردووە و ترسیش هەیە چەکدارانى داعش خۆیان تێکەڵ بە ئاوارەکان بکەن.

زیاتر ...‌
یان کۆبیچ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عيراق داوای لە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لەڕووی ئەمنییەوە ژیانی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەن...
17/04/2018
ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌م فیرقه‌یه‌ نزیكه‌ حه‌وت هه‌زار چه‌كداره‌، ئه‌ویش ته‌نیا گرووپه‌ كه‌ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌هاوینی ساڵی 2014 پێك...
08/04/2018
سەرۆك كۆماری عیراق دەشڵێت: بەغداو هەرێم پێویستان بەیەكەو نەك هەرێم دەتوانێت دەستبەرداری حكومەتی ناوەندی بێت، نە حكومەتی ناوەندیش دەتوانێت دەستبەرداری ...
05/04/2018
سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌به‌ری راستی شاری موس...
27/03/2018
دووشه‌ممه‌ی رابردوو رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی نوێی راگه‌یاند كه‌ 14 گوندی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ د...
25/03/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت