سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کۆبونه‌وه‌ و سیمینار ‌
  به‌وێنه‌.. مه‌راسیمی ساڵیادی شاسواری هه‌ژاران و ڕه‌نجده‌ران
به‌روار: 01/02/2017

به‌مه‌ستی به‌رزراگرتنی (39) یه‌مین ساڵیادی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ كاك (ئارام) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 31-1-2017، هه‌یئه‌تێكی مه‌كته‌بی ڕێكخستن به‌شداریان له‌مه‌راسیمی یادی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ كاك ئارام كرد له‌گوندی ته‌نگیسه‌ر له‌وێ تاجه‌گوڵینه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستن یان له‌سه‌ر مه‌زاری پیرۆزی كاك ئارام دانا.

له‌و مه‌راسیمه‌ پڕشكۆیه‌دا هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان لتیف شێخ عومور و سالار عزیز و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و مام رۆسته‌م و ئازادی سه‌رگرمه‌ وته‌یان پێشكه‌ش كرد و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك باسیان له‌گه‌وره‌یی و به‌هێزی و ساده‌یی و خۆڕاگری رووناكبیری و لێهاتووی توانایی كاك ئارام یان كرد هه‌موو به‌مامۆستای خۆیان دانابوو له‌رۆژانی سه‌ختی خه‌باته‌وه‌ تائێستا سوود له‌ ئه‌زموون و رێنماییه‌كانی وه‌رئه‌گرن.

 دواتر مه‌لابه‌ختیار وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ كاك ئارامی پێشكه‌شكرد له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا تاجه‌گوڵینه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دانرا هاوكات هه‌ر له‌ومه‌راسیمه‌پڕشكۆیه‌دا له‌گوندی ته‌نگیسه‌ر قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ته‌نگیسه‌ر كرایه‌وه‌.

PUKmedia