سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کۆبونه‌وه‌ و سیمینار ‌
  لە كەلار پەردە لەسەر وێنەی شەهید مەحمود جەلەولایی لادرا
به‌روار: 16/10/2016

لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك لێپرسراوی حزبی و حكومی سنوری گەرمیان كۆمیتەی رێكسختنی كەلار مەراسیمی پەردەی لەسەر وێنەی شەهید محمود جەلەولایی لادرا.
شەهید محمود وەلی حەمە ناسراو بە محمود جەلەولایی لەسالی 1959 لەگوندی پەروێزخانی سەر بەناحیەی قۆرەتو لەدایكبووە, لەتەمەنی گەنجی دا پەیوەندی بە ڕیزەكانی یەكیتی نیشتمانی كوردستان و هەرزوو لەناو هێزی پیشمەرگە و لەتیپی 51ی گەرمیان و 53ی شێروانە كراوە بە فەرماندەیی مەفرەزەو لەچەندین شەڕ و داستانی پێشمەرگە دژی رژیمی بەعس بەشداری كردوە و دواتر 9-ی9-ی ساڵی1985 لەچالاكیەكی كەم وێنەدا گەیشتە كاروانی نەمران.