سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جۆره‌کانی چه‌ک ‌
  به‌ڤیدیۆ .. چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چه‌كی میلان
به‌روار: 28/06/2016

به‌تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی شه‌ڕی داعش و هێرشكردنه‌ سه‌ر خاكی سوریا و به‌شێك له‌خاكی رۆژئاواو باشوری كوردستان و عیراق، به‌هۆی هاوكاری وڵاتانی زلهێز، هه‌مووان به‌یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ ئاشنابوون كه‌ زۆرترین زیانی به‌تانك و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ گه‌یاندوه‌ ،ئه‌ویش چه‌كی میلان ، یان موشه‌كی میلان . 

موشه‌كی میلان، واته‌ چه‌كی دژه‌ نه‌بڕ" دژه‌ درع "، له‌نه‌وه‌ی دووهه‌می چه‌كه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كانه‌، كه‌ زیاتر له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ت و شاره‌زاوه‌ به‌كار ده‌هێنرێت و به‌هۆی ئه‌و مادده‌یه‌یی له‌به‌شێكی موچه‌كه‌كه‌دا جێگركراوه‌ یارمه‌تیده‌دات كه‌ ئامانجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بپێكێت . 

 

ئه‌م چه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایی Euromissile  كه‌ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی Fontenay-aux-Roses ی فه‌ره‌نسا و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیایی ئه‌ڵمانیایی و فه‌ره‌نسایه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ . 

چه‌كی میلان بۆ یه‌كه‌مجار بۆ سوپای ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا دروستكرا، كه‌ نزیكه‌ی 36 هه‌زار موشه‌ك و 10 هه‌زار یه‌كه‌ی هه‌ڵدان دروستكرا، كه‌له‌ئێستادا 43 وڵاتی جیهان ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌یان له‌سوپاكه‌یاندا هه‌یه‌ . 

چه‌كی میلان  چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ كه‌ شێوه‌كانیان تۆزێك جیاوازیان پێوه‌ دیاره‌ ، به‌ڵام ئه‌و جیاوازه‌ زیاتر له‌كاركردندا ده‌ركه‌وێت كه‌ ئه‌مانه‌ن: Milan-1،Millan-2،Milan-2T,Milan-3،Milan-ER 

ئه‌م چه‌كه‌ كێشه‌كه‌ی 12 كیلۆگرامه‌ و درێژیه‌كه‌ی 1،26 مه‌تره‌ ،هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌ی له‌كاتی وه‌شاندنیدا 250 مه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا. و كێشی سیستمی هاوێژه‌ره‌كه‌ی 15 كیلۆیه‌، كورترین ئامانج له‌ 250 مه‌تر و دوورترین ئامانج له‌ دوو هه‌زار مه‌تر ده‌پێكێت .

یه‌كێك له‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌ به‌هێزه‌كانی میلان، پێكانی ئامانجه‌ به‌ڕێژه‌یه‌یه‌كی به‌رچاو واته‌ 90% ئامانجه‌كه‌ ده‌پێكێت .

 

وه‌شاندنی موشه‌كی میلان پێویستی به‌دوو كه‌سه‌، چ بۆ كاتی گواستنه‌وه‌ی سیسته‌م و خودی چه‌كه‌كه‌ یان له‌كاتی به‌كارهێنانیداو له‌كۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌كارهێنراوه‌ له‌مێژوودا ، زیاتر بۆ تێكشكاندنی تانكه‌كان بووه‌، به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی T5  وt6 .