سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
بابه‌تی سه‌ربازی ‌
  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به‌تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی نوێ
به‌روار: 04/02/2016
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به‌تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی نوێ له‌ژێر ناوی (دژه‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان).

ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌م چه‌كه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌ كه‌ ئێستا له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی چه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: چه‌كه‌ نوێیه‌كه‌ هیچ زیانێكی ماددی به‌فڕۆكه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م چه‌كه‌ به‌چه‌ند فریكوێنسێكی بێ ته‌ل كارده‌كات و ده‌توانێت له‌به‌رزی 40 مه‌تره‌وه‌ كاری فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و رێگه‌ نادات فڕۆكه‌كه‌ مه‌به‌ستی خۆی بپێكێت، كێشی ئه‌م چه‌كه‌ ته‌نها 4.5 كیلۆگرامه‌.

دروستكردنی ئه‌م چه‌كه‌ له‌دوای ئه‌و پێشێلكاریانه‌وه‌ هات كه‌ ئێستا فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌وته‌ی ئه‌ندازیارانی سه‌رپه‌رشتیار ئه‌م چه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ كاری هه‌موو ئه‌و فڕۆكانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كارده‌هێنرێن له‌بواری سیخوری و مه‌به‌سته‌ نایاساییه‌كانی تر.

جێی باسه‌، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بازرگانی چه‌ك رێگه‌ به‌فرۆشتنی ئه‌م چه‌كه‌ نادات له‌ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، بۆیه‌ پێده‌چێت به‌مزووانه‌ له‌ناوخۆی ئه‌مریكاش نه‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.











PUKmedai
زیاتر ...‌
ئه‌مریكا به‌ ھاوبه‌شی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ھێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی سوریا دا و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش، موشه‌كه‌كان ...
15/04/2018
ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ چه‌ند پۆرۆپۆزه‌ڵێكیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی "ئێرباس" و كۆمپانیای" ئه‌واتش بی" له‌بریمه‌نی ئه‌...
07/11/2017
16/11/2016
په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت