سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
بابه‌تی سه‌ربازی ‌
   میخائیل دەمرێت، بەڵام كلاشنیكۆف دەمێنێتەوە
به‌روار: 11/01/2016

پیاوێكی رووسی، وەك ئەمڕۆ، بەڵام دوو ساڵ بەر لە ئێستە مرد، میخائیل كلاشنیكۆف، ئەوەی چەكێكی ئۆتۆماتیكی بۆ سوپای سووری سۆڤیەتی دروست كرد، لە ساڵی ١٩٤٧ بیر لەوە دەكاتەوە چەكێكی گونجاو و نوێ و كوشندە و سووك و باشتر دروست بكات، سەرەتا بیرۆكەكە دادەڕێژێت و دوایی لە ساڵی ١٩٥٥ دەچێتە ئەو قاڵبەی كلاشنیكۆف پێی دەناسرێت، چەكەكە دەچێتە ناو سوپاكەیان، بەزۆری لە شەڕەكانی بەرگری لە خاكی سۆڤیەت و شكانی نازییەكان و داگیركردنی بەشێكی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەكار هات.
 میخائیل كلاشنیكوف لە ساڵی ١٩١٩ لە دایك بووە، لە ٢٣ی دیسێمبەری ٢٠١٣ لە تەمەنی ٩٤ ساڵی مرد. ئەو زۆر ژیا، بەڵام بە چەكەكەی خەڵكێكی زۆر هاتنە كوشتن و دەكوژرێن! زۆر لە وڵاتەكەی دەمێنێتەوە و كەم سەفەر دەكات، بەڵام كلاشنیكۆفەكەیشی دەگاتە ناو سوپای زۆرتر لە 100 وڵاتی جیهان، لە هەموو كیشوەرەكان. چەكەكە بەرگری شارەكانی رووسیای بەڕووی نازییەكان و سوپای هیتلەر پێ دەكات، بەڵام دەگاتە ناودەست و كاروان و مەفرەزەی شۆڕشگێڕەكانی داوای سەربەخۆیی و رزگاریان كردووە.
كلاشنیكۆف، ناوێكە بەردەوام بیستراو و نووسراو بووە، چەكێكە لە هەموو ماڵ و بارەگە و مەفرەزە و سوپاكانی ناوچەكان هەبووە، شیوعی و چەپ و شۆڕشگێرەكان، دوایی دەبێتە چەكی یەكەمی سوپای وڵاتە گەورەكان و شەڕی گەورە و كوشتاری ترسناكی زۆریشی پێ دەكرێت! چەكێكە بۆ بەرگری دروست كرا، دوایی وڵاتانی زۆری پێ داگیر كرا! چەكێك بوو بۆ رزگاری، بەڵام رزگاری و سەربەستی زۆری پێشێل كردووە! ناوی كلاشنیكۆف لە جیهان، تا لەناو سۆڤیەتی جارانیش زۆرتر لە ناوی لینین و ستالین دەناسرا، بەتایبەتی لە دەرەوە. چەكێكە لەلایەن كەسێكی ئاسایی دروست كراوە، ئەو و بنەماڵەكەی زۆریش لە دەست رژێم و سیستمی سەردەمەكە ئازار و ئەشكەنجە دران و كۆچبار كران، ئینجا دوو چەك بۆ وڵاتەكەی دروست دەكات، دەبێتە مایەی سەرفرازی سەربازی و ئابووری. 
چەكێكە ئێستە و جارانیش سۆڤیەتی پێ دەناسرێتەوە. چەكێكە كەسێك دروستی كردووە، ئەڵمانەكانی پێ دەشكێت و بەرگری پێ دەكرێت. ئەو رۆژێكیان بەڕێكەوت كۆنە دەمانچەیەكی ئەڵمانی بەجێماوی جەنگی یەكەمی جیهانی لە ناوچەكەی دەكەوێتە دەست، بەوە فێری میكانیكی چەك دەبێت، سەیریش لەوەدایە، لەسەرئەوەی دەمانچەكەی لە دەست دەگیرێت، سزا دەدرێت و لێپرسینەوەی زۆری لەگەڵدا دەكەن. 
نهێنییەكانی ژیانی میخائیل زۆرە، ماوەیەكی درێژ دەكرێتە ئەندامی جڤاتی باڵای سۆڤیەت، بە مردنی ستالین خەمگین دەبێت و وا دەزانێ پاش مردنی ئەو، وڵات و دەوڵەتەكە هەرەس دێنێت. ئەو چەكە مەزنە دروست دەكات یەكجاریش دوور بەدووری ستالین دەبینێت. وەرزی سەیران لەگەڵ ژنەكەی بۆ پشوودانی سەر لمە خۆش و گەرمەكەی بولگاریا سەفەر دەكات، بەڕێكەوت هەوارەكەی لە كارگەیەكی كلاشنیكۆف دروستكردن نزیك دەبێت، بەڵام ئەو نەك لەوێ، بۆ بولگارییەكان، هەتا بۆ ستافە رووسییە گەشتیارییەكەیش بۆی نەبووە، ناو و پیشە و كەسایەتییەكەی ئاشكرا بكات، بە ناوی خواستراو سەفەر دەكات و ژنەكەیشی لەوێ بەناوە نوێیەكەی بانگی دەكات. ئەمەریكییەكان دەیناسن، بۆیە رۆژێكیان پۆستێكی لە ئەمەریكاوە بەدەست دەگات، بەڵام ناتوانێ سەفەر بكات تا ساڵانی دوایی ساڵی ١٩٩٠ پاش رووخانی سۆڤیەت، لەگەڵ مێژوونووسێك دەبێتە هاوڕێ بۆ نووسینی مێژووی چەكسازی. دیارە ئەو تەنیا چەكی كوشتنی مرۆڤی دروست نەكردووە، بۆ كوشتنی باڵندەیش جۆرەها تفەنگی راوی دروست كردووە. 
جارێك میخائیل قسە بۆ ئاژانسی "تایمز" دەكات و دەڵێت: من رۆژ نییە لە تەلەڤزیۆن تفەنگەكەم نەبینمەوە، من دروستم كردبوو بۆ بەرگری! بەداخەوە دەبینم كەوتووەتە دەست هەرزەكار، منداڵانیش، زۆریش خەمگینم رۆژانە بەو چەكە خەڵكی سڤیل و بێ تاوانیش زۆر دەكوژرێن.

زیاتر ...‌
ئه‌مریكا به‌ ھاوبه‌شی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ھێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازی له‌ ناو خاكی سوریا دا و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش، موشه‌كه‌كان ...
15/04/2018
ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ چه‌ند پۆرۆپۆزه‌ڵێكیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی "ئێرباس" و كۆمپانیای" ئه‌واتش بی" له‌بریمه‌نی ئه‌...
07/11/2017
16/11/2016
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی چه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: چه‌كه‌ نوێیه‌كه‌ هیچ زیانێكی ماددی به‌فڕۆكه‌كه‌ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م چه‌كه‌ ...
04/02/2016
په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت